لیژنەی نەزاهە کاردەکات بۆلێسەندنەوەی متمانە لەفوئاد حسێن

لەلایەن ستاندار Posted on 226 جار بینراوە

ستاندەر

سابت محمد ئەندامی لیژنەی نەزاهە لەپەرلەمانی عێراقدا لەمیانەی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: لەئێستادا هەڵمەتی کۆکردنەوەی ئیمزا دەستی پێ کردووە بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە فوئاد حسێن، ئەم لێدوانەی ئەندامەکەی لیژنەی نەزاهە دوای ئەوە هات پەرلەمانی عێراق بەئامادەبوونی ٤٠ پەرلەمانتارمیوانداری وەزیری دارای “فوئاد حسێنی” کرد بەمەبەستی لێپرسینەوەی لەهەڵسوکەوتەکانی ناوبراو، پەرلەمانتارەکە رایگەیاندووە: وتەکانی وەزیری دارای جێگەی قەناعەتی ئێمە نەبووه.

بەپێی زانیارییەکانی ستاندەر فشارێکی زۆر هەیە لەلایەن پەرلەمانتارانی عێراق بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لەفوئادحسین، لەمبارەوە “حسن فەدعەم” پەرلەمانتاری رەوتی حیکمەی نیشتمانی رایگەیاندووە ئەوانیش وەک فراکسیۆنی رەوتی حیکمە کار لەسەر وەرگرتنەوەی متمانە لەوەزیری دارایی دەکەن، بەوتەی پەرلەمانتارەکە “فوئاد حسێن” پێشێڵی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵێ ٢٠١٩ کردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.