باسنیوز بەرەو بوختان و تۆمەت دوای بانگەشە بۆ ڕیفراندۆم

لەلایەن ستاندار Posted on 277 جار بینراوە

ستاندەر

میدیایەکی دەزگایەکی ئەمنی بەناوی باسنیوز هەواڵێکی سەر لەبەر درۆ و هەڵبەستراو و تۆمەتی بۆ مەسعود عبدالخالق نوسەر و ڕووناکبیر بڵاوکردۆتەوە، هەواڵەکە بەپشت بەستن بە نوسینێکی نوسەرێک بەناوی سۆران سێوکانی بڵاوکراوەتەوە، گوایە لە شاری ورمێ مەسعود عەبدولخالق لەگەڵ ئەحمەد میرە سەرنوسەری لڤین گیراوە، دواتر ئەو نوسەرە لە پەیوەندیەک بە پارێزەری ستاندەری ڕاگەیاند ئەو هەواڵە ڕاست نەبو بۆیە لام بردووە، بەڵام ئەوەی مایەی سەرسوڕمانە باسنیوز لای نەبردووە چونکە هیچ باسێکی تری ڕاستی  لانیە جگە لە تۆمەت، وەک چۆن تۆمەت و بوختانی بۆ زۆر کەسایەتی تری نیشتیمانی سازکردووە.

ئەحمەد میرە لە ڕوونکردنەوەیەک بڵاوی کردەوە ئەو پەیجە تەزویرە و پەیوەندی بە ئەو نیە.

لەبارەی تۆمەتی ئیتیلاعات و ئێرانی سەرچاوەیەکی نزیک لە مەسعود عبدالخالق ڕایگەیاند تەنها یەکجار مەسعود عبدولخالق ئیتیلاعات و پاسداری بینیوە ئەویش کاتێک ئەو پێشمەرگە بو بۆ پشتیوانی هێزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دژی پاسدار و ئیتیلاعات شەڕی کرد و ئەو حیزبەی لە پشت  باسنیوزە لەگەڵ پاسدار دژی برا کوردەکانیان لە حیزبی دیموکرات دەجەنگان، بۆیە ئەوەی ماڵی لە شوشە بێ نابێ بەرد لە ماڵی خەڵک بگرێت.

وتیشی زیاتر لە هەشت ساڵە ناوبراو ئێرانی نەبینیوە و هەرگیزیش نەچۆتە ورمێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.