ستاندەر
ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەبارەی پرسی پارێزگاری کەرکوک بە رۆژنامەی كوردستانی نوێی راگەیاند”چاوەڕوان دەكەین لە رۆژانی داهاتوودا كۆبوونەوەیەك لەنێوان لیژنە هاوبەشەكەی یەكێتی و پارتی بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك لەگەڵ لیستی برایەتیی كەركوك بەڕێوەبچێت و پرسی دانانی پارێزگاری كەركوك تەوەرێكی ئەو كۆبوونەوەیە دەبێت”
ناوبراو ڕاشیگەیاند” بەپێی رێكەوتنی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ئەندازیار تەیب جەبار كاندیدی لیستی برایەتیی كەركوكە بۆ پارێزگاری كەركوك، بۆ ئەو مەبەستەش لە چوارچێوەی رێكەوتنەكەی نێوانماندا كە ئیمزاكراوە، 45 رۆژ وەك سەقفی زەمەنی بۆ دانانی پارێزگاری كەركوك دانراوە و هیوادارین رێكەوتنەكە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.