حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 342 جار بینراوە

ستاندەر

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا وتویەتی گەڕاندنەوەی یارمەتیی 13 ھەزار خاوەن پێداویستی تایبەت کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لەسەرداوە و بڕیاری هیچ حیزبێک نییە.

لە ڕاگەیاندراوێکدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە “ھەندێ کەناڵی راگەیاندن بە شێوەیەک بابەتی گەڕاندنەوەی یارمەتیی 13 ھەزار خاوەن پێداویستی تایبەتیان خستووەتەڕوو کە گوایە دەستکەوتی حیزبێکە. روونی دەکەینەوە ئەم بابەتە لە کۆبوونەوەی ژمارە چواری ئەنجوومەنی وەزیرانی رێککەوتی 7-8-2019 بڕیاری لەسەر دراوە”.

لە راگەیاندراوەکەشدا هاتووە “حکومەتی ھەرێمی کوردستان موڵکی ھەموو ھاووڵاتیانی کوردستانە، ھەر بڕیارێکیش لەلایەن حکومەتەوە دەدرێت ھی ھەموو ھەرێمی کوردستانە و لایەنە بەشداربووەکانی ناو حکومەتیش لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدا بەبێ جیاوازی خزمەتی ھەموو ھاووڵاتییان دەکەن”.

لە ڕاگەیاندراوەکەشدا ئاماژە بەوە دراوە “وەک سەرۆک وەزیرانی ھەرێم لە پێشەکیی ھێڵەگشتییەکانی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمیشدا ئاماژەی پێداوە، وەزارەتەکان ھی حکومەتی ھەرێمن نەک حیزبە بەشداربووەکانی ناو کابینە”.

ئەم ڕاگەیاندراوەی حکومەتی هەرێم لە کاتێکدایە کە میدیای نزیک لە بزوتنەوەی گۆڕان بڵاویان کردەوە کە گەڕاندنەوەی موچەی ١٣ هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت دەستکەوتی گۆران و وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتییە کە گۆڕان وەریگرتووە.

ب.ئ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.