ئۆتۆمبێلێک کەوتە دەریاچەی دەربەندیخانەوە و دوو کەس لە بەنداوی دەربەندیخان خنکان

لەلایەن ستاندار Posted on 399 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دەربەندیخان ڕایگەیاند لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی گەشتیاری بانقۆین بۆ ناو دەریاچەی دەربەندیخان دوو کەس خنکان.

ڕێژەن بورهان بەڕیوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند ” لە شەمێران و نزیک بانقۆین، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تاکسی دوای ئەوەی کۆنتڕۆڵ لە دەست دەدات، دەکەوێتە ناو دەریاچەی دەربەندیخان و لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینی هێزەکانی بەرگری شارستانی تەرمی دوو کەس دۆزراونەتەوە کە خنکاون و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکەن دوو تەرمەکە یەکێکیان پیاوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەیە و ئەوەی تریشی هاوسەری بووە”.

هەروەها پۆلیسی هاتوچۆی دەربەندیخان راشیگەیاند “لە ئێستادا تیمەکان بەردەوامن لە گەڕان بە دوای تەرمی تردا چونکە نازانن سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە جەند کەس بوون”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.