جەنگی یەمەن: جیاخوازە یەمەنییەکان عەدەنیان کۆنتڕۆڵکرد

لەلایەن ستاندار Posted on 248 جار بینراوە

ستاندەر

چەکدارانی ئەنجوومەنی راگوزەر “مجلس الانتقالي”ی باشووری یەمەن کە بە هاوپەیمانی ئیمارات ناسراون، کۆشکی سەرۆکایەتی و بارەگای حکومەتی دانپێدانراوی یەمەنییان لە شاری عەدەن و تەواوی شارەکە کۆنترۆڵکرد.

ئەو هێرشەی چەکدارانی ئەنجوومەنی راگوزەر لە باشووری یەمەن بە گورزێک هەژمار دەکرێ دژی هاوپەیمانیی عەرەبی کە سعودیە سەرۆکایەتی دەکات.

ئەم هاوپەیمانییە بە سەرۆکایەتی سعودیە لە ساڵی 2015 وە هەوڵی دەرهێنانی یەمەن لە ژێر دەستی چەکدارانی حوسییەکان دەدات.

ئەم هەنگاوە درزێکی گەورە دەخاتە هاوپەیمانیی نێوان سعودیە و ئیمارات، کە بەدرێژایی چوار ساڵی رابردوو پێکەوە پشتگیری دەسەڵاتی حکومەتی دانپێدانراوی یەمەنیان دەکرد بە سەرۆکایەتی عەبد رەبە مەنسوور هادی.

ئەمە لە کاتێکدایە وەزارەتی دەرەوەی یەمەن لە توویتێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی ئەم ڕووداوەی عەدەنی بە کودەتا بەسەر حکومەتی دانپێدانراو لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە ناوبرد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.