پەکەکە پشتیوانی خۆی بۆ پڕۆسەی ئاشتی ڕاگەیاند

لەلایەن ستاندار Posted on 245 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی رابردوو لە ڕێگەی پارێزەرەکانییەوە عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانی کراوی پارتی کرێکارانی کوردستان لە پەیامێکدا داوای دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی کرد لە تورکیا، سەرکردەکانی پەکەکە گومانیان لەوە هەبوو کە پەیامەکە هی خودی ئۆجەلان بێت.

هەر بۆیە دوای چەند ڕۆژێک خانەوادەی ئۆجەلان سەردانی ئیمڕالیان کرد و وتیان ئۆجەلان جەختی کردووەتەوە لەسەر پەیامەکەی.

دوای مشتومڕێکی زۆر پارتی کرێکارانی کوردستان بڕیاریان دا کە پابەندی پەیامەکەی ئۆجەلان بن ئامادەی پڕۆسەی ئاشتین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.