بڕیارێکی حکومەت لەبارەی پاسەوان ناڕەزایی پەرلەمانتارانی لێدەکەوێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 241 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی یاسا هەر پەرلەمانتارێک لەگەڵ دەستبەکاربوونی سێ پاسەوانی بۆ دادەمەزرێندرێت، کە خانەنشینیش دەبن پاسەوانێکیان لەگەڵ دەمێنێتەوە، بەڵام لەو خولەی پەرلەمان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ کارکردن بەیاساکە ڕاگیراوه.

بەگوێرەی بەدواداچونی دواڕۆژ وەزارەتی ناوخۆ داوای کردووە یاساکە هەموار بکرێتەوە و بکرێتە دوو پاسەوان و بەشێوەی گرێبەست بە ۷۰۰ هەزار دینار دابمەزرێندرێن و کە ماوەی پەرلەمانتاری تەواوبو گرێبەستەکانیان هەڵوەشێندرێتەوە.

ئەو بڕیارەش ناڕەزایی بەشێک لە پەرلەمانتارانی لێکەوتۆتەوە و داوادەکەن یاساکە جێبەجێ بکرێت وەک خۆی.

دواڕۆژ ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە پەرلەمانتاران سکاڵایان بردۆتە لای سەرۆکی پەرلەمان ئەویش بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکەی پێداون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.