تورکیا سێ گەورە سەرۆک شارەوانی کورد لەکارەکانیان دوردەخاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 259 جار بینراوە

ستاندەر

وەزارەتی ناوەخۆی تورکیا لەبەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە: هەرسێ سەرۆک شارەوانی باکوری کوردستان کە پێکهاتوون لە (عەدنان سەلجوق سەرۆکی شارەوانی ئامەد، ئەحمەد تورک سەرۆکی شارەوانی مێردین، بەدیعە ئۆزگۆ سەرۆکی شارەوانی وان) بەفەرمانی وەزیری ناوەخۆی ئەو وڵاتە لەکارەکانیان دورخراونەوە، جێگەی باسە ئەم سێ سەرۆک شارەوانییە سەر بەپارتی دیموکراتی گەلان “هەدەپە” ن ولەهەلبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا بەدەنگی زۆرینەی خەڵکی ئەم ناوچەیە بوونەتە سەرۆکی شارەوانی.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا راشیگەیاندووە: دورخستنەوەی ئەم سی سەرۆک شارەوانیە بەبیانوی هەبوونی پەیوەندییە لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە” .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.