ستاندەر
ئەمڕۆ ١٩ی ئابی ٢٠١٩ دەوڵەتی تورکیا لە ئەنجامی ڕەشبگیری هاوڵایانی کوردی باکووری کوردستان، بەبیانوی ئەندامبوون لە پارتی کرێکارانی کوردستان ٤٢٠ هاوڵاتی سڤیلی دەستگیرکرد.
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی ناوخۆی تورکیا دەستیان کرد بە ڕەشبگیری کوردان و بە بیانووی ئەندامیەتی پەکەکە سەدان هاوڵاتی لە باکووری کوردستان دەستگیرکرد، تەنها لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان ٢٠٠ کەس دەستگیرکران.
ئەم ئۆپەراسیۆنانەی کە کراوە لە دژی هاوڵاتیانی سڤیل لە باکووری کوردستان، لە ٢٩ شار ئەنجامدراون، بەم هۆیەشەوە تەنها ئەمڕۆ ٤٢٠ هاوڵاتی ڕەشبگیر کراون.
ئەمە لە کاتێکدایە سەرلە بەیانی ئەمڕۆ بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بە بیانووی یارمەتیدانی پەکەکە سەرۆکی سێ شارەوانی گەورەی باکووری کوردستان لە کارەکانیان دوورخرانەوە و لە ئێستادا لەلایەن ئەندامانی ئەکەپە-ەوە بەڕێوەدەبرێت.