كەناڵێکی عەرەبی گرتنی کادیرانی پارتی ئاشکرادەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 245 جار بینراوە

ستاندەر

کەناڵی ئاسیای عەرەبی لە زاری سەرچاوەیەکی پارتی لە موسل گواستیتیەوە کە زیاتر لە ٤۰ کادیری پارتی لەماوەی ڕابردوو لە موسل لە لەلایەن لیوایەکی سوپای عێراقی گیراون، ئەو زانیاریە لەکاتێکدایە تاکو ئێستا پارتی بە فەرمی باسی لە گرتنی کادیرەکانی ناکات.

سەرچاوەیەک ڕایگەیاند هۆکاری ئەو بێ دەنگیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەو حیزبە دەیەوێ تەنها کەرکوک وەک داگیرکراو وێنا بکات و ئەو وێنە لەسەر موسڵ دروست نەبێت کە دۆخی کوردی تێدا خراپە.

جێی باسە گرتنی کادیرانی پارتی لە موسل لە کاتێکدایە لەلایەن دەزگا ئەمنیەکان لەهەولێر و دهۆک کادیری لایەنەکانی تر دەستگیردەکرێن و ئازار دەدرێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.