وتەبێژی یەپەگە: هاوسەنگی جیهان تێکچووە. ئێمە بەردەوامی بەفراوانبوونمان لە باکوری سوریا دەدەین و بەرەو دواوە ناچین

لەلایەن ستاندار Posted on 309 جار بینراوە

ستاندەر: گفتوگۆی سەلمان کۆچەری, باکوری سوریا 

وتەبێژی یەپەگە: هاوسەنگی جیهان تێکچووە. ئێمە بەردەوامی بەفراوانبوونمان لە باکوری سوریا دەدەین و بەرەو دواوە ناچین

لەگفتوگۆیەکدا بۆ ستاندەر بەردەرکی یەپەگە نوری محمود دەڵێت: باکوری سوریا توانای خۆبەڕێوبەری لە ڕوی سەربازی و ئابوریەوە هەیە و لەگەشەدایە و ئامادەی گفتوگۆن لەگەڵ تورکیا…..

سەلمان کۆچەری: لەدوای ئاڵۆزیەکانی سوریا ئێسا سێ هێزی گەورە لەناوچەکە بەکاریگەر هەیە و پیلانگێڕی بەردەوامیش هەیە, ئێوە چۆن کۆنتڕۆڵی باکوری سوریا رادەگرن؟
نوری مەحمود: ئەم ناوچە ئازادە بەرھەمی شۆڕشە ھێزەکانی ئێمە وەک یەپەگە و یەپەژە و ھێزەکانی سوریای دیموکراتیک دەرفەتێکی گەورەیان ڕەخساندووە بۆ سەرجەم ئاین و نەتەوە جیاجیاکان تاوەکو بەئازادی بژین و مامەڵە بکە.
ھاوسەنگی جیھانی تێکچووە ھەر ھێزەی بەگوێرەی بەرژەوەندیەکانی خۆی مامەڵە دەکات ڕژێم ناتوانێت وەک پێشوو مامەڵە بکات و جوڵە بکات چونکە ئەمڕۆ ھێزێکی کاریگەری کورد لەناوچەکە بوونی ھەیە
گەلی سوریا ئازادی دەخوازێت دیموکراسی دەخوازێت. ئێمە ئێسا هێزی بەهێز و خۆپارێزەرمان هەیە و هەموو پێکهاتەکان تێیدا بەشدان بۆیە دەتوانین کۆنتڕۆڵی خاک و هەرێمەکانی خۆمان بکەین.
ئەوەش لە شەڕی گەورەترین گروپی تیرۆریستی جیھانی لەناوچەکە تێکشکێنرا خۆی بینیەوە و ھەموو جیھان شایەدی بۆ دا….
سەلمان کۆچەری: ئێسا سێ هەرێمی خۆبەڕێوبەری فراوانتان هەیە ئەو شێوازە بەڕێوبەریە دەهێڵنەوە یان گۆرانکاری دەکەن؟
نوری محمود: ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک ئێمە وەکو یەپەگە و هێزی عەسکەری گرێدراوی ئەوانین بەگوێرەی یاسا و ڕێنمایی ئەوان مامەڵە دەکەین, سەرەڕای ھەموو گەمارۆکان ئێمە چۆک دانادەین و ژیانی ڕۆژانەی خۆمان و کاری گەورەمان لەپێشە و بەردەوام دەبین, ھیچ بەرەو دواناڕۆین و ھەمیشە لەبەرەو پێش چوونداین.
سەلمان کۆچەری: ئێوە دەتوانن لە ڕوی دارایی و ئیداری و سەربازی خۆتان بەڕێوەببەن؟
گەلی ئێمە لە باکوری سوریا بە هەموو پێکهاتەکانەوە توانای بەرێوبردنی خۆی هەیە هەروەک ئەو هەرێمانە لەڕوی ئابوری- دارایی و ئیداری و عەسکەریەوە خۆمان بەڕێوەبردووە, بۆ داهاتووی سوریاش پێگەمان هەیە و ئامانجی جێگرمان هەیە و دەستبەرداری نابن.
سەلمان کۆچەری: مەترسی و هەڕەشە لەبەردەم ئێوەدا هەیە, تورکیا کە ئەندامێکی ناتۆیە و لەڕوی جوگرافیەوە زۆر لەیەکتریەوە نزیکن لە هەمانکاتدا هەوڵی نێودەولی هەیە بۆ ئەوەی هێزە سەربازییەکانی ئێوە لە باکوری سوریا لاواز بکەن؟
نوری محمود: گەلی باکور لە تورکیا ھاوکارییەکی گەورەی شۆڕشی کۆبانێی کرد ئەوەش لەبیرنەکراوە لەمێژوودا، بەڵام دەسەڵاتداری تورکیا دەسەڵاتێکی دیکتاتۆر و شەڕفرۆشە ھاوکاری ھەموو گروپێکی تیرۆریستی دەکات, تورکیا بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی خۆی ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان دژی ھەموو لایەک بەکاردێنێت ئەگەر بەرژەوەندی یەکنەگرێتەوە لەگەڵیدا. ئەوەش ھەموو ھەوڵێکی بۆ بە سوڵتانیکردنی ئەردۆگانە. لەگەڵ ئەوەشدا پێموانوایە پلانی نێودەولی بەسەرپەرشتی تورکیا بەرێوەدەچێت.
سەلمان کۆچەری: دەوترێ ئەمریکا دەیەوێت دانیشتن و رێککەوتن لەنێوان تورکیا و یەپەگەدا ببەسترێت و باشوریش ئاگادارە, ئێوە پێشوازی لەو هەنگاوە دەکەن؟

نوری محمود: ئێمە دەمانەوێت ھەموو کێشەیەکمان لەگەڵ ھەرکەس و لایەنێک بەڕێگای دیالۆگ چارەسەرببێت٠ لەئەنجامدا تورکیاش ووڵاتێکی دراوسێیە و ئێمە دەمانەوێت بەڕێگای دیالۆگ و ئاشتی ناکۆکیمان چارەسەرببێت تائێستا ھیچ ھەنگاوێک نەنراوە بەڵام ئێمە ھەمیشە ڕووەو ئاشتی و دیالۆگین و پێشوازی لە هەر هەوڵێک دەکەین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.