دوبارە وەزارەتی ئەوقاف كۆمه‌ڵێك بڕیار لەدژی مزگەوتەکان دەردەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 272 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی هەواڵێک کە لەپێگەی “صوت العراق” بڵاوکراوەتەوە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک بڕیار لەدژی مزگەوتەکان دەردەکات کە خۆی دەبینێتەوە لە کەمکردنەوەی کاتی وتاردان و کەمکردنەوەی ئەو مزگەوتانەی کە وتاری هەینیان تێدا دەخوێندرێتەوە، لەهەمانکاتدا کەمکردنەوەی سەوتی بڵندگۆی مزگەوتەکان.

سەبارەت بەو هەوڵەی وەزارەتی ئەوقاف مامۆستایانی ئاینی و چاودێران پێیان وایە ئەو هەوڵەی وەزارەتی ئەوقاف سەرکەوتوو نابێت و باس لەوەدەکەن کە لەساڵی ۱۹۷٨ و لەسەردەمی ڕژێمی بەعس زۆرجار هەوڵی لەوشێوەیە دراوە بەڵام هەمیشە شکستی هێناوە، بەهۆی ئەو وابەستە بەردەوامەی خەڵک بە مزگەوتەکان و مامۆستایانی ئایینی.

لەهەمانکاتدا باس لەوەدەکەن کە بیانوی وەزارەتی ئەوقاف بۆ کەمکردنەوەی کاتی وتاردان بێزاری خەڵکە لە وتاری ئایینی ڕۆژانی هەینی، بەڵام ئەوان پێیان وایە ئەوە بێزاری دەسەڵاتدارانە لە وتاری هەینی نەک خەڵکە ئاسایەکە، دەشڵێن خەڵکەکە لەو هەموو دزی و گەندەڵیە بێزارە کە لەئێستادا بەرۆکی هەرێمی گرتوو نەک لەوتاری ئایینی ڕۆژانی هەینی مزگەوتەکان کە کاتژمێرێک ناخایەنێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.