کۆتا پەیامی ئاشتی ئۆجەلان

لەلایەن ستاندار Posted on 291 جار بینراوە

بارزان محمدەسوورە

لە ئیمپراتۆری عوسمانیەوە، بیگری دەبینین، شەڕ یان وەستانەوە لەدژی گەلی کورد هەبووە، دوای ڕووخانی ئەم ئیمپراتۆریەش، درووست بوونی دەوڵەتی تورک لەساڵی ۱۹۲۳ دا دژایەتی و لێدان و کوشتن و قەتڵوعام و ڕاگواستنی کوردان، پەرەی زیاتری سەندو بێ ویژدانانە، کەوتنە گیانی نەتەوەی کورد. زۆر کەسایەتی، حیزب، ڕێکخرا و درووست بوون، کەچی هیچیان نەیان توانی لە بەرامبەر ئەم تابووتانە خۆیان ڕاگرن و بتوانن بەرهەڵستی ئەم تۆتالیتاریانە بکات، بەشی هەرە زۆری سەرکردەکان لە سێدارەدان پشکیانبوو، دارو؛دەستە کەشیان خەڵتانی خوێن کران، زۆربەی حیزبەکان لە درووستبوونەوە ئاشنای لێک هەڵوەشانەوەو ڕووخاندن بوونەوە.
کەچی هەوڵی زۆر ماندووبوون بەخوێن و گیان درا بەڵام، هەموویان ئاواتەکانی کوردانیان و ئازادیان لەگەڵ لە گۆڕ نران. دوای ئەوەی هێزەکانی کورد دەم دەم هاتنە خوارەوە و چۆکیان دادا، و ماندوو بوون شەکەت بوون، بۆیە کوردبوون، زۆر سەخت بوو. کەچی لە باکور و تورکیا بەگشتی کوردایەتی خاو بوونەوەیەکی سەرەکی بەخۆیەوە دیت، چونکە هەرچی شۆڕش و جوڵانەوەیەک هەبوو هەمووی ژێر خاک کرا، بۆیە هاوڵاتیانی کوردستانی باکور زۆر لەسەر کوردایەتی خەمسارد بوونەوە، خاو بوونەوەیەک باڵی بەسەر کوردبووندا کێشا.
تا هاتن و دووبارە گڕ دانەوەی مەشخەڵی شۆڕشێکی نوێ و لەبن نە هاتوویەکی ڕیشەیی لەساڵی۱۹۸۷، و هەبوونی فەلسەفەیەک و ئایدیایەک، کەخۆی سابتکرد. کە بە ڕێبەرایەتی ئاپۆی مەزن، ئەم مەشەخەڵە هەڵکراو بۆ هەتا هەتایە؛ ئەم چرایە کوژانەوەی نیەو نابێت.
دووبارە درووست کردن و تێگەڕانەوەی هەستی کوردبوون مرۆڤایەتی، جارێکی تر کوردستانی باکوری گەشاندەوەو، دواتر لە یەکەم دەرچونی گوللە لە لولەی گەڕیلاکان ئاماژەیدا، نەک هەر بە تورکیا بەڵکو وڵاتانی تریش کە کوردی تیادا دەژیت، دڵ و جەرگی دوژمنانی لێک هەڵوەشاندو گری نارد، بۆ ئەوەی هەموو گێتی بزانێت، کە کورد هەیەو نا نەوێت، بەڵکو داوای مافی خۆی دەکات، کە چەندین ساڵە دەچەوسێندرێتەوە، لەم وڵاتانەدا، بۆیە گزنگی گوللەکەی هەڤاڵ؛ دکتۆرسیروان، عەگید، دیارغەریب، ڤیان، ساکینە و هاو بیرانی، گێتی هەژاند.
بۆیەش ئاپۆ وروژاندنی ئەوا کێشەیەکی نەتەوەیەکی لەمردن هێنایەوە زیندەگی و ژیانی بەبەردا کردەوەو بۆ قەڵغانێک لە ناخ و چاوی دوژمنانی مرۆڤایەتی.چونکەئاپۆدەڵێت:”کورد بوون، تاڵە بەڵام ڕاکردن لێی نامەردییە”.
ئاپۆ لە هەموو ئەو جەنگ، پلانەی لە دژی ڕێکخران تێیدا سەرکەوت و توانی هەموو پیلانەکان پووچەڵ بکاتەوەو ببێتە سمبوڵێکی ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆتائاشتی جیهانیش.
پێش ئەوەی بخرێتە زیندانەوە، پلانەکانی خۆی داڕشت و فەلسەفەی شۆڕشگێری لە دڵی کورد و گەڕیلادا، ئاوا کردو بنیاد نا. کە بە هیچ فۆڕمێک نەتوانرێت تێک بدرێت یان هەڵوەشێتەوە یان زەفەری پێ بەرن.
لە زیندانی ئیمڕاڵیش توانی بەرگری ئەو ژیانە سەختە بگرێت، کەهیچ کەسێک نەی توانیوە بەرگەی ئەو سەختیە بگرێت. توانی بەژیانی خۆی و بەخامە و بیرو زیهنیەتی خۆی توانی قەڵم بازیەکەی لە بواری مرۆڤایەتی و سەرخستنی زیاتر بکات و پەرەیەکی گەورەی پێبدات. کە هاوڵاتیانی نەک کورد بەڵکو لە زۆربەی وڵاتانی گێتی پەیوەندیان بەو ڕێباز و ئایدیایەوە کردوە و ئێستا لە گۆڕەپانەکانی شۆڕشڤانیدا خەبات دەکەن.
لە ئەنجامی ئەم خەبات و تێکۆشانەدا، ڕێبەر ئاپۆ سەرکەوت ئەوەش کە ئاپۆی وا لێکرد، لە ملهوڕی دەسەڵاتدارانی تورک بوو. کە بە هیچ پێوەرێک گوێیان بۆ ئاشتی و پێدانی مافی ژیان بە گەلی کورد نەکرد.
ئێستاش وا شۆڕش لە سەرکەوتن دایەو لەناو شارە مێگەل پلیسەکانی تورکیا کورد بۆتە. یەکلاکەرەوە لە هەڵبژاردنەکاندا. ئەستەنبۆڵ کورد بو بە یەکلا کردنەوەی، چونکە ئەمڕۆ ئەم بەرهەمی خەباتی چەندین ساڵەی شاخ و بیقاع و زیندانی ئیمراڵی سەرۆک ئاپۆو قەندیلی گەڕیلایە. کە لە تورکیادا بۆ کورد هاتۆتە دەست و ئەنجامی گەورە، لە ڕێگادان بە ڕێبەرایەتی ڕێبەری گەلان ئاپۆی مەزن.
لە درووست بوونەوە تا ئێستاش دەرخەری مرۆڤایەتی و دژ بەشەڕ لە پەیامەکانی بۆ ئاشتی و ئازادی دەردەکەون.
بۆیە ئەگەر تورکیا خۆی لە بازنەی ئاشتی دووربخاتەوە ئەوە هەموو ئەگەرێک کراوەیە بۆ گەڕیلاو گەلی کوردیش لە هەموو پارچەکان و جیهانیش بە گڕوو تینەوە بەرەو مافەکانیان هەنگاوی جدی و سەر بەخۆی بوون، هەنگاو دەنێن و پەلەشی لێدەکەن.
هەروەها وا لە دەسەڵاتدارانی تورک دەکرێتەوە ئەکەر خۆزگە بەو ڕۆژانە بخوازن، کە ئاپۆی مەزن تێیدا پڕۆسەی ئاشتی تێدا ڕاگەیاندوو ئەوان نەهاتنە ژێری.
بۆیە لە ئێستاوە ئاشتی لە ڕێبەری گەلانەوەیە، هەر کەس و لایەنێک پەیڕەوی نەکات، ئەوە باڵی جەنگ و خوێن ڕشتن لە ئەستۆی دایە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.