ئەردوگان هەرەشە لەئەندامانی پارتەکەی دەکات کە لە داود ئۆغلۆ و باباجان نزیک نەبنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 278 جار بینراوە

ستاندەر

ئەردوگان هەرەشە لەئەندامانی پارتەکەی دەکات کە لە داود ئۆغلۆ و باباجان نزیک نەبنەوە

رۆژنامەی “جموریەتی” تورکی بڵاوی کردۆتەوە رەجەب تەیب ئەردوگان سەرۆک کۆماری تورکیا کەهاوکات سەرۆکی پارتی دادوگەشەپێدان” ئاکپارتیە” لەکۆبوونەوەی سەرکردایەتی پارتەکەیدا بەئەندامانی پارتەکەی راگەیاندووە: بەهیچ شێوەیەک لە باباجان و داودئۆغلۆ نزیک مەکەونەوە و جوابی سڵاویشیان مەدەنەوە.

رۆژنامەکە ئاشکرایشی کردووە، ئەردوگان بریاری داوە کۆنگرەی پارتەکەی ساڵێك پێش بخات و کەسانی نوێ لەجێگەی ئەم دوو کارەکتەرە سیاسییە دابنێت، بەپێی هەواڵی رۆژنامەکە ئەردوگان لەکۆبوونەوەکەدا هەرەشەی لەئەندامای پارتەکەی کردووە و پێی راگەیاندوون: هەرکەسێک لە “علی باباجان و ئەحمەد داود ئۆغلۆ” نزیک بێتەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

ئەم لێدوانانەی ئەردوگان دوای ئەوەهات کەواهەفتەی رابردوو رۆژنامەی” خەبەر تورک” ئاشکرای کردبوو، ئەحمەد داودئۆغلۆ و علی باباجان پارتێکی نوێ رادەگەیەنن بەناوی پارتی دادپەروەری و ژیان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.