ستاندەر
ئەندامێکی لیژنەی دارای: ئەگەرهەرێم پابەند نەبێت بەناردنی ٢٥٠هەزاربەرمیل نەوتی رۆژانە ئەوا ئەستەمە بەشە بودجەی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٠بنێردرێت
ئەحمەد سەفار ئەندامی لیژنەی دارای پەرلەمانی عێراقی بە میدیای فەرمی پارتی دیموکراتی راگەیاندووە: تاوەکوئێستاهەرێم پابەند نەبووە بەناردنی ٢٥٠هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، ئەمەش گرفت بۆ داڕەشتنی پرۆژەیاسای بودجە بۆساڵی ٢٠٢٠ دروست دەکات، سەفار دەشڵێت بەپێی یاساپێ ویستە سەرەتای مانگی ١٠ پرۆژە یاسای بودجە بۆساڵی ٢٠٢٠بگاتە پەرلەمان، بەرلەووادەیەش پێ ویستە حوکمەتی هەرێم و بەغدا لەسەر ئەم بابەتە رێک بکەون، ئەندامەکەی لیژنەی دارای ئاشکراشی دەکات: ئەگەر وەڤدی حوکمەتی هەرێم تاوەک و مانگی ١٠ سەردانی بەغدا نەکات بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە، ئەوا ئەستە بەشە بودجەی هەرێم وەک ساڵی ٢٠١٩ بۆ هەرێمی کوردستان دیاری بکرێت.