ستاندەر
وەزیری ناوەخۆ: سیاسەتی نوێی حوکمەتی هەرێم رووکردنە بەغدایە
ئەمرۆ پێنجشەمە وەزیری ناوەخۆی حوکمەتی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کردو لەگەڵ “رێبەر ئەحمەد” وەزیری ناوەخۆی حوکمەتی هەرێم کۆبوویەوە، لەدوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە “رێبەر ئەحمەد” وەزیری ناوەخۆی حوکمەتی هەرێم رایگەیان: سیاسەتی نوێی حوکمەتی هەرێم بەئاراستەی بەغدا و روکردنە بەغدایە، ئەم لێدوانانەی وەزیری ناوەخۆ دوای ئەوەهات کەلەئێستادا حوکمەتی هەرێم و بەغدا دوولیژنەی دانوستانیان پێکهێناوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێسەکانی نێوانیان بەتایبەت لەسەر مەلەفی نەوت و خاڵە سنورییەکان.