پرۆفسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ره‌عد ره‌فعه‌ت
پێشه‌كی:
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌نیازه ئه‌م سیسته‌مه بخاته بواری جێبه‌جێكردن له زانكۆ پۆلۆته‌كنیكیه‌كانی كوردستان. شایه‌نی باسه چه‌ند ساڵێكه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراقی خه‌ریكی جێبه‌جێكردنی ئه‌م سیسته‌مه‌یه له هه‌ندێ زانكۆكانی عێراق.
سیسته‌می بۆلۆنیا ECTS:
كورتكراوه‌ی European Credit Transfer and Accumulation System واتا: سیسته‌می ئه‌وروپی بۆ گواستنه‌وه وكۆكردنه‌وه‌ی كۆشش.
له ساڵی 1999 وه‌زیره‌كانی خوێندنی باڵای ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپیه‌كان له شاری بۆلۆنیای ئیتاڵی كۆبونه‌وه له یادی نۆسه‌دساڵه‌ی دامه‌زراندنی زانكۆی بۆلۆنیا وچاكسازی له سیسته‌می خوێندنی باڵای ئه‌وروپایان راگه‌یاند.
ئه‌و سیسته‌مه له 48 ووڵاتی ئه‌وروپی وروسیا وتوركیا وچه‌ند ووڵاتێكی ئاسیا وئه‌فریقیا به‌كار په‌یڕه‌و ده‌كرێ.
ئه‌و سیسته‌مه هه‌ر ساڵێك ده‌كات به دوو كۆرس وهه‌ر كۆرسێك (30) یه‌كه‌ی له‌سه‌ره وبۆ نزیكه‌ی (25-30) سه‌عات یه‌كه‌یه‌كه.
ئاماده‌سازی سیسته‌مه‌كه:
یه‌كێتی ئه‌وروپا نزیكه‌ی شه‌ش ساڵی ته‌رخانكرد بۆ ئاشناكردنی مامۆستا وقوتابی وكارگێرانی زانكۆكان به‌و سیسته‌مه نوێیه له رێگای كۆڕ وسمینار وخوول.
ده‌رچوی به‌كاله‌ریۆس به‌لایه‌ینی كه‌مه‌وه ده‌بێ خاوه‌ن (180) یه‌كه بێت.
ده‌رچوی دبلۆمی باڵا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌بێ خاوه‌ن (60) یه‌كه بێت.
ده‌رچوی ماسته‌ر به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌بێ خاوه‌ن (120) یه‌كه بێت.
ده‌رچوی دكتۆرا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌بێ خاوه‌ن (180) یه‌كه بێت.
ئامانج له‌و راگه‌یه‌ندراوه:
1- یه‌كسانكردنی سیسته‌می به‌خشینی بڕوانامه‌كان له گشت دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵای ئه‌وروپا.
2- گۆڕینی سیسته‌می خوێندن بۆ سێ قۆناغ، دووانیان فێركردن وسێیه‌میشیان توێژینه‌وه بێت.
3- دارشتنی یه‌ك سیسته‌می هه‌ڵسه‌نگاندنی خوێندن ودڵنیایی جۆری.
4- كارئاسانی بۆ گواستنه‌وه‌ی قوتابی ومامۆستا وفه‌رمانبه‌ران له زانكۆیه‌ك بۆ یه‌كی تر وله ووڵاتێك بۆ یه‌كێكی تر؛ چونكه زۆربه‌ی بابه‌ت وپرۆگرامه‌كانی خوێندن وێكچووی یه‌كترن.
5- گۆڕینی ته‌نها ده‌وامی قوتابی به خوێندنی تیۆری وپراكتیكی ومه‌یدانی وده‌توانرێ به‌شێك له خوێندن به ئۆنلاینیش بێت.
6- فه‌رمانبه‌ران وكارمه‌ندانی كه‌رتی گشتی وتایبه‌ت ده‌توانن سوودمه‌ند بن له‌و سیسته‌مه وده‌توانرێ پیشه‌ی قوتابیه‌كه‌ش له پیسپۆری خۆیدا به یه‌كه هه‌ژمار بكرێت.
7- پێدانی پاشكۆی بڕوانامه دوای ده‌رچونی قوتابی له قۆناغی به‌كاله‌ریۆس كه تیایدا كارامه‌یی قوتابی تێدا رونده‌كرێته له‌بواره تیۆری وپراكتیكیه‌كان به‌هه‌شت جۆره زانیاری.