(پ د ك)لەگەل هەمو لایەنەكان پیكدێتەوە – بزانە پرۆژەكە چیە

لەلایەن ستاندار Posted on 328 جار بینراوە

ستاندەر

لە چەند رۆژی رابووردوو (پ د ك)لە هەولی سفر كردنەوەی كیشەكانە لەگەل هەمو لایەنەكانی كوردستان ، هەروەك جاڕی سفركردنەوەی كێشەكانی لەگەل بەغداش داوە ، لەو چوارچیوە سەركەوتوو بوو لەچارەسەری لەگەل یەكیتی وگۆڕان و سەرۆك كۆمارو زۆر لای تر ، دوا هەنگاوی داوەتی ئەمیری كۆمەلی ئیسلامیشی كردوە بۆ كۆبونەوە لەگەل سەرۆكی (پ د ك) ،ئەگەری زۆرە ئەوانیش ڕەتی نەكەنەوەو ئەو كۆبونەوەیە لە سەری ڕەش بەریوە بچێت ، بە گویرەی ڕای چاودێران دوو هۆكار هەیە پاڵی بە (پ د ك)ناوە ئەو هەنگاوانە بنێ ،یەكەمیان پاش ماوەیەكی تر دیسان فشاری دۆسیەی نەوت و بودجەو مووچە دێتەوە پێش و زیاتر ڕوو لە (پ د ك)دەكات بۆیە یارمەتی سەرۆك كۆمارو تەبایی لایەنەكانی تری زۆر پیویستە ،دوەم لەهەول وتەقەلای ئەوەشن ئەگەر ئەنجومەنیكی سیاسی دابمەزرێنن كاری كوردستان زیاتر بكەویتە ئەو ئەنجومەنە (نەك سەرۆكایەتی هەریم وپەرلەمان) ،واش پیدەچی بارزانی حەزی لە سەرۆكایەتی ئەو ئەنجومەنە بیت بەلام كیشەی گەورە ئەوەیە پشتیوانی نیو دەولەتی بۆ هیچ پۆستیكی (دەرەوەی حزبی) بۆ كاك مسعود نیە، بەلام لەهەمو باریكدا ئەو تیۆرەی (پ د ك) بۆ سفر كردنەوەی كیشەكان بە ئەرینی هەژمار دەكریت .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.