تورکمانەکان داوای پۆستی پارێزگاری کەرکوک دەکەن

لەلایەن ستاندار Posted on 303 جار بینراوە

ستاندەر

تورکمانەکان داوای پۆستی پارێزگاری کەرکوک دەکەن

خالید شوانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بەدەنگی ئەمریکای راگەیاندووە: لەگفتوگۆکانمان لەگەڵ تورکمانەکان لەبەغدا لەسەر پرسی دانانی پارێزگاری کەرکوک لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگاوە، تورکمانەکان داوای پۆستی پارێزگار دەکەن، خالید شوانی دەشڵێت: پۆستی پارێزگاری کەرکوک پشکی کوردە و کاندیدەکەشی کاندیدی لیستی برایەتییە، ئەوەشمان بەروونی بەتورکمانەکان گوتووە و ئەگەر هاوکارمان بن لەدانانی پارێزگار ئەوا پۆستەکانی تر غەیری پۆستی پارێزگار بەپۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاریشەوە ئامادەین گفتوگۆیان لەگەڵ بکەین و بیاندەینێ، چونکە ئیستحقاقی خۆیانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.