ڕەتکردنەوەی هەواڵی ناوبردنی بارزانی بە پێشەوای کورد

لەلایەن ستاندار Posted on 356 جار بینراوە

ستاندەر

نیاز حامد ڕۆژنامەنووسی نزیک لە هەدەپە لەڕونکردنەوەیەکیدا هەواڵی ناوبردنی مەسعود بارزانی بە (پێشەوای کورد) لەلایەن سەزای تەمەلی ، هاوسەرۆکی هەدەپە بەدرۆدەخاتەوە و دەڵێت “پاش بەدواداچوون و خۆگەیاندنە بەرپرسێکی باڵی هەدەپە ، ئاشکرایکرد، کە هەرگیز سەزای تەمەلی قسەی ئاوای نەکردووە و دوورە لە راستی”

لەهەمانکاتدا ناوبراو مەبەستی سەردانەکەی شاندەکەی هەدەپە بۆلای بارزانی ئاشکرا دەکات و دەڵێت “ئەوان هاتوون بۆ ئەوەی ئەو سزایەی لەسەر کەمپی مەخمورە لای ببەن ، کە سزایەکی بە کۆمەڵی ١٥ هەزار کەسە ، لە هەمان کاتیشدا دەیانەوێت یەکێتی کوردان دورست بکەن و چیدیکە ئەو هەرێمۆکە نەبێت داردەست بۆ داگیرکاریی”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.