لەسەر پێدانی شوناسی خیانەت بە مام جەلال و وەرگرتنی پارە لە پارتی لێکۆڵینەوە لەگەڵ مەلا بەختیار دەکرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 426 جار بینراوە

ستاندەر

سەرچاوەیەکی باڵای یەکێتی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بە درەو میدیای ڕاگەیاندووە  لە کۆبونەوەکەی ئەو دوایانەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی تەوەرێکی کۆبونەوەکە باسکردن بووە لە وتەکانی مەلا بەختیار و داواکراوە یەکێتی ڕونکردنەوە بدات سەبارەت بە وتەکانی ناوبراو.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کردووە لەکۆبونەوەکەدا لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی دەزگای زانیاری داوای کردووە لەسەر چەند دۆسیەیەک لێکۆڵینەوە لەگەڵ مەلا بەختیار بکرێت، لەلایەن ئەو لیژنەیەی کە لێکۆڵینەوە لەگەڵ سیروانی کوێخا نەجم دەکەن، کە بریتین لە حاکم قادر و فەرید ئەسەسەرد و لەتیف شێخ عومەر و ئەندامێکی دەزگای زانیاری.

هەر بەپێی ئەواڵەکەی درەو میدیا ئەو تۆمەتانەی  ڕوبەڕوی مەلا بەختیار کراونەتەوە بریتین لە ( هەوڵدان بۆ دروستکردنی پشێویی و تێکدانی دۆخی ناوخۆی یەکێتی، تێکدانی ڕێککەوتنی سیاسی نێوان یەکێتی و گۆڕان لەڕابردوودا، کارکردن بۆ بەرژەوەندیەکانی پارتی و بوونی پەیوەندی نهێنی لەگەڵ پارتی، وەرگرتنی دو ملیۆن دۆلار لەپارتی و چەند جارێکی تریش وەرگرتنی پارە لەهەمان سەرچاوە، پێدانی شوناسی خیانەت بە مام جەلال بەراوردی بە ۳۱ ی ئاب)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.