مسعود عبدالخالق
لەیادی هەلگیرساندنەوەی شۆڕشی ئەیلول كاك مسعود پەیامێكی بلاو كردۆتەوە تیایدا كۆمەلێك ڕاستی تێدایە ، ڕاستە: شۆڕشی ئەیلول شؤرشی هەمو چین وتویژەكان بوو ، گەندەلی زۆر كەم بوو ،دژ بەستەم بوو ، لەناخی خەلكی كوردستان هەلگیرسا (نەك بەفیتی ئەولاوئەولا) زۆر بەلگەنامەی دەولی ئەوە دەسەلمێنی كە سەركردایەتی شۆڕشی ئەیلول سەر بەهیچ لایەنێكی دەولی نەبوەومالوسامانی نەبوە (بڕوانە ناسنامەی حزبەكوردستانیەكان)، هەرگیز لەگەل بارودۆخی ئیستای (پ د ك) بەراورد ناكرێت ، بەلام ئەوەی هەلوەستەی دەوێ ئەو پەرەگرافەیەی(ئەو دەستكەوت و ئازادییەی ئێستا هەیە بەرهەم و درێژكراوەی قۆربانیدان و تێكۆشانی ڕۆڵەكانی گەلەكەمانە لە شۆڕشی ئەیلوولدا) كەلەپەیامەكەی هاتوە ، ئەوە زۆر هەلەیە ، چونكە شۆرشی ئەیلول شكستی هێنا و هۆكاری سەردەمی خۆی هەیە …ڕاستە دەستكەوتی هەبوو لەوانە رێكەوتنی 11ی ئادار و بەجیهانی كردنی دۆزی كورد كۆمەلیێك سەركردەی پیگەیاند …هتد ، بەلام هەرگیز هەموو ئەو دەستكەوتانەی ئیستای كورد ناگەڕێتەوە راستەوخۆ بۆ شۆڕشی ئەیلول ، شۆرشێكی نوێ دەستی پێكردەوە وڕاپەرینی جەماوەری 1991و.. ئینجا ئەو فاكتەرە ناوەكی وئیقلیمی و جیهانیانە كاریگەرن لەسەر دەستكەوتەكانی ئیستای كورد ،بەكورتی ئەوانەن:
دوەلی:
1- وەرچەرخانی دووجەمسەری لە سیاسەی دەولی بۆ یەك جەمسەری .
2- زیادبوونی رۆلی نەتەوە یەكگرتوەكان .
ئیقلیمی :
1- گۆڕان لە سیستەمی حوكمی ئیران وتوركیا وناوچەكە و جیگرتنەوەی (ڕابوونی ئاینی لە جێی ڕابوونی نەتەوەیی) .
2- سەرهەلدانی هاوسەنگیەكی نوێ لەڕۆژهەلاتی ناوەڕاست .
ناوەكی :
1- گؤرانی نەخشەی سیاسی وكۆمەلایەتی لەناوعیراق لە نەخشەیەكی عروبی بۆ نەخشەیەكی ئاینی كە عەرەبی لەعیلراق لە زۆرایەتی موتلەقەوە كردە كەمایەتی .
2- ڕووخانی حزبی بەعس و پرۆژەی ناشیۆنالیزمی عەرەبی .
ئەوانەو كۆمەلیك فاكتەری تر هەیە ئەو دەستكەوتانەی بۆ كورد فەراهەم كرد ،ئەگەر كوردستان لە دەستێكی (ئەمین)بوایە (وەك پیشوو) ئەوا دەستكەوت زۆر زیاتر دەبوو، وەك ئیستا نەدەبوو دەستكەوتەكان لە ژێر هەڕەشەبن و هەریمی كوردستان لەچەندین لاوە دۆڕاوە و گەندەلكاریش براوەن .