توێژینەوە: داهاتووى پەیوەندییە ئیتنى و تائیفییەكان لە رِۆژهەلآتى ناوەرِاستدا

لەلایەن ستاندار Posted on 1599 جار بینراوە

داهاتووى پەیوەندییە ئیتنى و تائیفییەكان لە رِۆژهەلآتى ناوەرِاستدا
دەلاقەیەكى شیكاریی
تێرِوانینی شارەزایان سەبارەت بە بابەتە سیاسییە هەنوكەییەكان

بۆردی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر هەستاوە بە وەرگێرانی ئەم تێرِوانینە شیكارییە كە لەلایەن دامەزراوەی (RAND)ی ئەمریكی ئامادەكراوە، چوار سیناریۆ دەخاتەرِوو، دەربارەى پەیوەندیە تائیفییەكان لە رِۆژهەلآتى ناوەرِاستدا، تاكو ساڵى(2026).
ئەم كارە كورتە، كە یەكەم بەرهەمە لەم بوارەدا، بەئامانجى سودگەیاندنە بە چاودێرانى لایەنەكان لە رِۆژهەلآتى ناوەرِاستدا، هەروەها ئەوانەى گرنگییەكى تایبەتى بە بابەتى تائیفەگەریى دەدەن، لەوانەیە ئەم توێژینەوەیە ببێتە ئاراستەكارێكى باش بۆ درووستكارانى سیاسەتى رۆژهەڵاتی ناوەرِاست بەگشتی وسیاسیەكانی ئەو دەوڵەتانەی پێكهاتەی تایفی وئیتنی تێیاندا زاڵە.
ئەم توێژینەوەیە، لە مەڵبەندى سیاسەتە هەواڵگریەكانى سەر بە پەیمانگاى توێژینەوەكانى (رِاند) بۆ بەرگریى نیشتیمانى بەهەردوو زمانی ئینگلیزی وعەرەبی ئامادەكراوە، كە مەڵبەندێكى توێژینەوە و گەشەپێدانە، بە پاڵپشتى و دارایی فیدرِاڵى و لەژێر چاودێریى نوسینگەى وەزیرى بەرگرى و دەزگاى ئەركانى هاوبەش و سەركردایەتى جەنگاوەرە یەكگرتوەكان و هێزە دەریاییەكان و هێزەكانى پیادەى دەریایی دەزگاكانى بەرگرى و كۆمەڵەى هەواڵگریى بەرگرى.
سوپاسی بێ پایانمان بۆ برای بەرِێزمان مامۆستا حەسەن ئەستریلانی كە ئەركی وەرگێرانی توێژنەوەكەی لە زمانی عەرەبیەوە بۆ كوردی گرتە ئەستۆ. هەروەها زۆر سوپاس بۆ هەریەكە لە مامۆستا رزگار عەلی كە پێداچونەوەی زمانەوانی بۆ كردوەوە ومامۆستا نەواد پاڵانی كە هەستاوە بەكاری دیزاینی توێژینەوەكە.

پرۆفسۆری یاریدەدەر دكتۆر رعد رفعە محمد
سەرۆكی بۆردی توێژینەوەی ستاندەر

 

بۆ خوێندنەوەی تەواوی راپۆرتەكە كلیك لێرە بكە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.