یەکێ بەنابینا لەدایک بووبێت، حەتمەن هەر بەنابیناییش ماڵئاوایی دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 291 جار بینراوە

تێكۆشه‌ر حسین

بەگشتی بابەتە هەمەجۆرەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی تیژڕۆ وتیژ تێپەڕن، بەخێرایی بەبەردەمماندا تێدەپەڕن، کەمترین سود وزانیاری وەک جێکەوتە لەدوای خۆیاندا جێدێڵن، بەجۆرێک مێشک شەکەت وجەستەش هیلاک وماندوو دەکەن، ودەرونیەنیش هەست بەماندوێتی دەکەیت، هەست ناکەیت کە ئەم تۆڕە ماڵێک بووبێت بۆ ئاسودەیی، بۆیە ئەگەر سەرنج بدەین لەوانەبێت زۆرجار کەسانێک هەبن، ڕەنگە خۆشمان درکمان پێی کردبێت وڕاشمانگەیاندبێت، کەبەڵێ خەریکە ئەم تۆڕە ماندوومان دەکات، وە بەدڵنیاییەوە ئەگەر خوێندنەوەیەکی ئەکادیمی وشیکردنەوەیەکی زانستیانەی بۆبکەین بۆمان دەردەکەوێت کە هۆکارەکان چین.

هۆکارەکانی:
یەکەم ـ بابەتە سیاسییەکان
مرۆڤ کائینێکی سیاسییە، لەهەمان کاتیشا لەوانەبێت هەندێ جار بابەتە فیکریی وسیاسیەکانیش، مرۆڤ توشی گێژاوێکی ناجێگیری دەرونی بکەن، لەبەر ئەوە، لەو تۆڕی کۆمەڵایەتییە مەودایەکی فیکری وفەزایەکی سیاسیی تەندروست بوونی نییە، چونکە وەک خۆی ناگەیەنرێت، هەمیش بەو شێوەیە بەکار ناهێنرێت، بەو جۆرەش نەبووە بووبێت بەمەنفەزێک بۆ لێکتێگەیشتنی زیاتر، ڕەنگ بێت دوو کەس دوو بەدوو دابنیشن باشتر لەیەکتر تێبگەن وبابەتە فیکری وسیاسییەکەش یەکلایی بکەنەوە، تاوەکو لەو ماڵی تۆڕی کۆمەڵایەتییە، هەر ئەوەشە هەندێ جار تۆڕەکە وایکردووە چەند دۆست وئازیزێکی لەیەک نزیک وخزم وهاوڕێ لەیەکتر دوربخاتەوە وتووشی دڵشکانی یەکتر هاتبن بەبێ مەبەست، چونکە کاتێک دوو کەس بەیەکەوە گفتوگۆ ئەکەن، حەتمەن بابەتێک هەیە قسەی لەسەر بکەن کە دنیایەک خاڵی هاوبەش وجیاوازیشیان هەبێ، لەهەمان کاتیشا دەیانەوێت بگەن بەئەنجام، لەبەر ئەوەی لەبنەماکانی گفتوگۆش تێئەگەن بەنەتیجە هەردولا لەئاڵوگۆڕی زانیاری وڕۆحیەتی ڕەخنە وهەڵەو کەم وکوڕیەکانی یەکتریش قبوڵدەکەن، وەک ئەوە نیە کە لەتۆڕەکەدا بوونی هەیە، لەکۆتاییشدا حەقیقەت ون نابێت.

دوو ـ نەبوونی ڕۆحیەتی ڕەخنە
زۆربەی هەرەزۆرینەمان، بەخۆشمەوە، لەوانەبێت کەمترین کات ڕۆحیەتی ڕەخنەمان تێدا بوونی هەبێت، لێرەشدا دیسان کۆمەڵێک فاکتەر هەن کە لەوانەبێت، بەپلەی یەکەم، نەزانین بێت لەچۆنیەتی کۆمێنت “تێچێن” نوسین بۆیەکتر، چونکە کاتێک هەریەکێکمان کە کۆمێنت بۆیەکتر دەنوسین، ئەگەر هاتوو لەئەدەبیات وئیتیکی نوسین سنوری خۆی تێپەڕاند، ئەوا بەدڵنیاییەوە پێشێلی سنوری ماڵەکەی ئەو هاوڕێییەمان کرد وهەست ونەستی ئەویشمان بریندار کرد، بێ لەبەرچاوگرتنی هیچ شتێک، دیسان تەڕەفی بەرانبەریش ناچار دەبێت وەڵامی بداتەوە، یەک لەم ویەک لەو، پاشان بەناخۆشی کۆتایی دێت، لەهەمان کاتیشا حەقیەت لای کەسی سێیەم ون دەبێت.

ڕەنگ بێت زۆر جار ویستبێتم شتێک لەسەر بابەتێکی سیاسی دیاری کراو بنوسم، نەمنوسیوە و، وازم لێی هێناوە، چونکە دڵنیابوومە لەوەی کە کەسانێک بەدڵیان نابێت وبەدیوێکی تر خوێندنەوەی بۆدەکەن وکۆمێنتێکیش دەنوسن ئەسڵەن ئەبێتە هۆی دڵشکانی یەکتریمان، ئەمە جگە لەوەی کە دیسان ئەوەش هۆکارێکە کەهەریەکێکمان لەسەر لایەن وئینتیمای سیاسیی خۆمان بووین بەپارێزەر، بەدەر لەوەی ببین کادیر، هەمیشەش خەریکی شکاندن وگەڕانین بەدوای خاڵی لاوازی یەکتر…..
لەوانەبێت کۆمەڵێک هۆکاری تریش هەبن
دەرەنجام
لەبری ئەوەی تۆڕی کۆمەڵایەتی ماڵێک بێت بۆ لێک نزیکردنەوەی هاوڕێکان، ئەبێتە هۆی شکانی دڵەکان ولێکترازانی کەسەکان…

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.