فڕۆکەکانی سوپای تورکیا بەچڕی دۆڵی باڵەیان بۆردومان دەکەن

لەلایەن ستاندار Posted on 279 جار بینراوە

ستاندەر

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پەیامنێری ستاندەر لە ناحیەی قەسرێ پێی ڕاگەیاندین کە کاتژمێر حەوت و پازدە خولەکی ئەمشەو فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بەچڕی گوندەکانی دۆڵی باڵەیانیان لە بناری قەندیل بۆردومانکرد.

پەیامنێرمان ڕایگەیاند کە فڕۆکەکانی تورکیا زیاتر لە نۆ جار هەردوو گوندی ڕەزوێکەو قەڵاتیان لە دۆڵی باڵەیان بۆردومانکردووە، بەو هۆیەشەوە زەرەرو زیانێکی زۆر بە خانوو و باخچە و ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان کەوتووە، بەڵام تاکو ئێستا زەرەرە گیانیەکانی بۆردومانەکە ئاشکرا نەکراوە.

ئەو بۆردومانەی سوپای تورکیا لەکاتێکدایە ڕۆژانە ئەو سنورە لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیا چاودێری و بۆردومان دەکرێت و حکومەتی هەرێمیش لەبەرامبەر ئەو سنور بەزاندنەی  تورکیا بێ هەڵوێستە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.