ستاندەر
هیچ یەک لەزانکۆکانی کوردستان لەریزبەندەکەدا نین
گۆڤاری تایمزی بەریتانی لەکۆی ٩٢ دەوڵەتی جیهان ریزبەندی بۆ باشترین زانکۆکان کردووە، بەپێی ریزبەندییەکە ١٣٩٦ زانکۆوەک باشترین زانکۆکانی جیهان هەڵبژێردراون، ٢٠ لەو زانکۆیانە زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبین بەبێ ئەوەی هیچ زانکۆیەکی هەرێمی کوردستان لەریزبەندییەکەدابێت، شارەزایانی زانستی پێیان وایە دەستیوەردانی حیزبی و نەبوونی پلانی تۆکمەو کەمی توێژینەوەی زانستی لەزانکۆکانی کوردستان هۆکاری سەرەکی پاشەکشەی ئاساتی زانستیە.