هاوشێوەو لەیەك چوونی فەرمانڕەوایی لەنێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی زیمبابۆی

لەلایەن ستاندار Posted on 418 جار بینراوە

ڕەشاد گەڵاڵی

ئەو لەیەك چوون و هاوشێوەیەی دەبینرێت خواکردەیە ؟
یاخود بیرکردنەوەو تێڕوانینەکان لێك نزیکن لە سەرجەم ئاستەکانی بەڕێوەبردن ـ پەرەپێدانی ژیانی سیاسی – حزبی – ئۆرگانی – دەوڵەتداریدا لەنێوان زیمبابۆو هەرێمی کوردستاندا ،
گەر جیاوازیش هەبێت لەفکر- ئایدیۆلۆژیا – نەتەوە – زمان ـ کلتوور ـ دووری جیۆپۆلۆتیك گرنگ ئەوەیە کۆکردنەوەی داهات و زەوت کردنی دەسەڵات و نەبوونی ئازادی ودێمۆکراسیەت و خۆشەویستی کورسی دەسەڵات خاڵی کۆکەرەوەو بەیەك گەیشتنە لەنێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی زیمبابۆدا ،

لەسەدەی ڕابردوو لەساڵی 1970_بۆ1980 مۆگابی سەرکردەو ڕابەری شۆڕشی نیشتمانی و ئازادیخوازی زیمبابۆییەکانی کرد دژی بریطانیا لەساڵی 1980 سەربەخۆیی تەواویان ڕاگەیاندو مۆگابی بوو بەپاڵەونی ڕزگارکەرو ماوەی زیاتر لە ٣٥ سی وپێنج ساڵ سەرۆکایەتی زیمبابۆی گرتە ئەستۆ ،

لە سەردەمی فەرمانڕەوایی دەسەڵاتی مۆگابی زیاترلە ٧٠٠٠٠ حەفتاهەزار هاوڵاتی شەهید کراون وهەژاری باڵی بەسەر ئەو وڵاتەدا کێشابوو ، لەڕێگای ئاگرو ئاسن هۆکاری سەرکوت کردنی دەیان خۆپیشاندان و ڕەتکردنەوەی ماف وداواکاری ڕەوای گەل بوو لەسایەی مۆگابی زیمبابۆ هەژارترین وڵاتی جیهان و خۆشی دەوڵەمەندترین کەسایەتی ئەفریقا ،

دوای کۆچی سەرکردەو ماڵئاواییان لەژیان و دەسەڵاتی سیاسیدا ئەوسا بڕیار لەکەس و پێگەو خۆشەویستی سەرکردەکان دەدرێت لەنێو گەل و نیشتماندا
لەنێو وڵات وهاوکێشەیەکی یەکجار ئاڵۆزدا لەوڵاتێکی فرە نەتەوەو مەزهەب و بەدەرلەویست و لێکدراودا لەعێراقێکی پڕ کێشمەکێش و ناسەقامگیردا مام جلال بووە سمبوڵی نیشتمان و شەرەفی دەسەبەرکردنی ئارامی و بەیەکەوە ژیانێکی شەرەف مەندانەو فرەیی سیاسی لەدەست پێك و کاری لەپێشینەی ڕەوان شادبوو ،

بۆیە لەدوای کۆچی ڕەوانشاد جەنابی مام جلال کۆی پێكهاتەکان لەکەرنەڤاڵێکی پڕشکۆو کەم وێنەو شایستەدا کەلەئاست گەورەیی خەبات وتێکۆشانی زیاتر لەنیو سەدەی ڕەوانشاد بوو گەورەو بچوك – پیروجوان- چەندین کاژێڕ لە پێشوازی و چاوەڕوانی گەیشتنی تەرمی پیرۆزو پڕشکۆی سەرکردەکەیان وەستان تاکو بەڕێزوشکۆوە بەژداری بکەن لەناشتن و دواین ساتی دیداری ئاشقان و لەباوەش گرتنی ڕۆڵەی بەئەمەك و دایکی نیشتماندا مام وسەرکردەی ماندونەناس بۆهەتایە لەئامێزی یەکتر ماندووشەکەتی بحەسێتەوەو بە ئاسودەیی پشوو بدات ،

ئیمڕۆ دوای کۆچی مۆگابی گەل بەیەك دەنگ و ئاڕاستە دژی گەڕانەوەی تەرمی سەرۆك و سەرکردەی پێشوویانن و ڕێگە نادەن لەوڵاتی زیمبابۆی بەخاك بسپێردرێت تاکەهۆکاریش بۆ بەخاك سپاردنی ئەوپاڵەوانە نەتەوەییە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتە لەسمبوڵێکی نیشتمانییەوە بوو بەکەسێکی بێزلێکراوو
ڕێزلێنەگیراوی وڵات و نیشتمانەکەی ،

ئەگەر چەندهەنگاوێك دوورکەوینەوە لەوڵاتی زیمبابۆ هەرلەئەفریقادا پشوێكی کورت بدەین و کەمێ خۆمان لەتەك هەڵسەنگاندنێك بدەین لەنێوان سەرکردەی کاریزماو تێکۆشەری بەئەزموون و پڕکردار ماندێلای مەزن و سەرکردە کەهاوشێوەی مۆگابی لەدواین قۆناغ سەرکردایەتی شۆڕشی گرتەئەستۆ لەباشووری ئەفریقا ،

بەڵام دوای گرتنە دەستی دەسەڵات ماندێلا گەیشتە هەڕەمی دەسەڵات پێچەوانەی هاوشێوەکەی سستمی دیموکراسی و دەستاو دەست کردنی دەسەڵاتی لەئەفریقای باشوور چەسپاندو وڵاتەکەی ئاوەدان کردەوەو بۆ یەك خول سەرۆکایەتی وڵاتی گرتەئەستۆ پاشان لەهەڕەمی دەسەڵات دەستبەرداری کورسی دەسەڵات بوو ،

لەکۆتا دەڵێم ماندێلای مەزن دەفەرموێت سامان ـ ڤێلاو کۆشك مێژووتان جوان ناکات دڵنیابن ؟
ئەوەی ئێوە جوان دەکات و بەنەمریتان دەهێڵێتەوە چیتان بۆگەل کردووەو چۆن وڵات تان خستۆتەسەرسکەی دێمۆکراسی و ئابووری و پەروەردەیەکی باش ،

ڕەوانشاد جەنابی مام جلال لەچەندین بۆنەدا دەیفەرموو ئەو سەروەت و سامانەی هەمە سەنەدەکەی بەناوی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە بۆیە ئەوەی هەیەوهەمانە موڵکی یەکێتی و بەناوی یەکێتی یە ،

مام بەدانایی وهۆشیاریی لەیەکەم هەنگاوی دەست بەکاربوونیەوە لێبوردەیی و کاری بەیەکەوەیی و بەیەکەوە ژیانی شەرەفمەندانەی کۆی پێكهاتەکانی کردە پێوەر لەلوتکەی دەسەڵاتەوە خستیە بواری جێ بەجێکردنەوە لەوڵاتێك کەلێوان لێوبووە لەقەیران ونکۆڵی و یەکترقبوڵ نەکردنی نەتەوەیی – ئاینی -مەزهەبی ،

ماندێلاو ڕەوانشاد مام جلال بەوئاڕاستەکارکردنانەیان بوون بەسمبوڵی نەتەوەیی و جیهانی کەنەوە دوای نەوەی جیهان شانازییان پێوە دەکەن ئەمە نمونەی زیندووی دەسەڵاتی باش و خراپ و سەرکردەو بێکردەیە کەمێژوو هەندێکیان ناشیرین وشەرمەزار دەکات و بەشێکی تریان دەباتە لوتکەو شکۆمەندیان دەکات ،

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.