سه‌رتیپ وه‌یسی
هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا، بۆ رێككه‌وتن له‌یه‌كه‌وه دوورن، چونكه هه‌رێمى كوردستان پاكێجێك داواكارى هه‌یه‌و به مافى خۆى ده‌زانێت، له‌به‌رامبه‌ردا به‌غدا به‌شێك له‌و داواكاریانه‌ى ڕه‌تكردۆته‌وه.
پاكێجى داواكارییه‌كانى هه‌رێم ئه‌گه‌ر به‌شێكى كه‌میشى له لایه‌ن به‌غداوه ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر بدرێت، ده‌ستكه‌وتى گه‌وره‌ن، به‌ڵام هه‌موو ئاماژه‌كان بۆئه‌وه‌ن هه‌ردوو حكومه‌ت ناتوانن له‌ماوه‌ى ئه‌و دوو مانگه‌دا هیچ رێككه‌وتنێكى كۆنكرێتى ئه‌نجامبده‌ن، دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه‌ى لێدێت كه چاره‌سه‌رێكى كاتى و مام ناوه‌ند ده‌دۆزێته‌وه بۆ ساڵى داهاتووش.
كێشه‌ى بودجه‌و نه‌وت و خاك و خاڵه سنوورى و گومرگییه‌كان وا ئه‌سانى چاره‌سه‌رناكرێن، چونكه نه‌به‌غداو نه هه‌ولێرش زۆر شتیان له‌وباره‌یه‌وه پێ هه‌زم ناكرێت و ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى به‌غداش به‌سه‌ر هه‌ندێ مه‌سه‌له‌وه سنوورداره.
له چه‌ند ڕۆژى داهاتووش به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمارى عێراق، سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كات، به‌شێك له ئه‌جێنداى سه‌ردانه‌كه‌ى گفتووگۆكردنه له‌باره‌ى پرسى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غداو پیرۆزبایكردن له سه‌رۆكى حكومه‌ت و په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونیان.
شاندى هه‌رێمیش سبه‌ى سێشه‌ممه، 17 ئه‌یلول، سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ن، به‌ڵام چاوه‌ڕێ ناكرێت وا به‌ئاسانى بگه‌نه رێككه‌وتن، به تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسى بودجه‌و نه‌وت، چونكه بۆئه‌و پرسه هه‌رێم پێویستى به رێككه‌وتنى سیاسییه‌و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به لیژنه‌ى ته‌كنیكى و یاسایى چاره‌سه‌ر ناكرێت، تیمى نێچیرڤان بارزانى و ئاشتى هه‌ورامیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه نێو دانووستاندنه‌كان.
ئه‌گه‌رى زۆرى ئه‌مه‌ریكاو وڵاتانى كاریگه‌ر له عێراق، به دواى چاره‌سه‌رى دیكه‌دا بگه‌ڕێن و له نێوان هه‌رێم و به‌غداو پێشنیازى نوێ بۆ رێككه‌وتن بخه‌نه‌ڕوو.
به دواى لێدوانى په‌رله‌مانتاران ود. به‌شیر حداد مه‌كه‌ون، چونكه زۆرێك له‌وانه‌ى ڕۆژانه لێدوان ده‌ده‌ن، ئاگایان له ته‌فاصیلى بابه‌ته‌كان نییه‌و زۆر شتى شاراوه له‌و نێوه‌نده‌دا هه‌یه.