پ ی د. رعد رفعه
هه‌ندێك له دامه‌زراوه ئه‌منیه‌ی وهه‌واڵگریه‌كان كاتێك ده‌یانه‌وێت لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ به به‌ندیه‌كی سیاسی بكه‌ن دوو جۆره كه‌س به‌و ئه‌ركه هه‌ڵده‌ستن ده‌كات به‌مبه‌ستی وه‌رگرتنی ئیعتراف ودانپێنانه‌كه‌ی:
یه‌كه‌م: ئه‌نفسه‌رێكی توندوتیژ وتوڕه وبێ به‌زه‌یی، كه هه‌موو جۆره ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی وده‌روونی له‌گه‌ڵ به‌كارده‌هێنێ.
دووه‌م: ئه‌فسه‌رێكی نه‌رم وهێمن ورووخۆشی به‌به‌زه‌یی -به‌روكه‌ش-، كه هه‌مان مه‌به‌ستی هه‌یه له وه‌رگرتنی ئیعتراف ودانپێنان له به‌ندكراوه‌كه؛ به‌ڵام به شێوازێكی دبلۆماسی وگفتوگۆ ودانوستان وبه‌ڵێنی ئازادكردن ئه‌گه‌ر هاتوو هاوكار بوو.
د.فرسه‌ت صۆفی نمونه‌ی خۆپێگه‌یاندنی كوڕه هه‌ژارێكه كه توانویه‌تی به‌بێ پشتگیری عه‌شیره‌ت وسه‌روه‌ت وسامانێكی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بگاته به‌رزترین پۆستی كارگێری پارێزگایه‌كی گه‌وره‌ی وه‌كو هه‌ولێر كه پایته‌ختی هه‌رێمه -هه‌رچه‌نده نه‌وازاد هادی پێشوشی هه‌مان ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌ی تێدابه‌دی ده‌كرا-.
به‌ڵام چه‌ند راستیه‌ك هه‌یه له خواره‌وه روونی ده‌كه‌مه‌وه:
1- ئه‌و به‌ڕێزه هه‌رچه‌نده دكتۆرای هه‌یه له یاسا ومامۆستا یاسایه له زانكۆ، خۆی به پرۆسه‌یه‌كی نادیموكراتی كراوه‌ته پارێزگار؛ چونكه ئه‌نجومه‌نێك ده‌نگی پێداوه كه خۆی ماوه‌ی به‌سه‌رچووه وله‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌كه‌ی خۆیان ماوه‌كه‌ی بۆ درێژكراوه‌ته‌وه بێ ئه‌وه‌ی كاتێكی دیاریكراو ده‌ستنیشان بكرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌یاسا بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌دا هه‌یه كه ده‌بێ پارێزگار له‌ناو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵبژێردرێت نه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن كه‌سێك دابنێن.
2- هه‌رچه‌نده له ماوه‌ی رابردووه، خه‌ڵكێكی زۆری رۆژنامه‌نوس وچاڵاكوان وكادیری حزبی -به‌بێ زانیاری وئاوه‌ڕدانه‌وه‌ی بابه‌تیانه له رابردووی فرسه‌ت صۆفی- پیاهه‌ڵدانێكی زۆری به‌سه‌ركرا كه گوایه كه‌سێكی ئه‌كتیڤ وچاڵاك وچاونه‌ترس بووه له پرۆسه‌ی چاكسازی و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی؛ به‌ڵام ئه‌و به‌ڕێزه له ماوه‌ی زیاتر له چوار ساڵی رابردوو كه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان وئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بووه به‌فه‌رمانی مه‌سعود بارزانی كه باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم وحزبه‌كه‌ی خۆی بووه، نه‌یتوانیوه ته‌نانه‌ت یه‌ك كه‌یسی گه‌نده‌ڵی یه‌كلابكاته‌وه وته‌نانه‌ت یه‌ك گه‌نده‌ڵیش بداته دادگا وله‌پرۆسه‌یه‌كی یاسایی وشه‌فاف به‌رهه‌می رووبه‌ڕبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌كه‌ی ببینین. زۆر خۆشحاڵ ده‌بوین وجێگای رێز ده‌بوو ئه‌گه‌ر بیتوانیبا له‌كه‌یسه‌كانی نه‌وت یاخود باج و گومركه‌كان و خزمه‌تی گشتی و خانه‌نشین و پاسه‌وانی به‌رپرسان و هه‌روه‌ها له بواری موڵك و ماڵی گشتی له زه‌وی و زار و زیاده رۆیی و زیاده‌رۆیی له‌سه‌ر كاره‌با و ئاو و زه‌وی، یه‌ك وه‌زیر، نا یه‌ك به‌رێوه‌به‌ری گشتی، نا یه‌ك قائمقام، نا یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه، نا یه‌ك سه‌رۆك به‌شی شاروانیشی بدابا دادگا، نا بیدابا لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه، نا لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌ك به‌رپرسی بچوك بكردبا.
ئه‌و به‌ڕێزه له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌كانی هه‌رده‌م خۆیان دزیوه‌ته‌وه له چاكسازی ورووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به پێكهێنانی لیژنه له‌دوای لیژنه وده‌ركردنی راپۆرت له‌سه‌ر راپۆرت. توانیوته‌ی هه‌رده‌م خۆشی ده‌رباز بكات له به‌رپرسیارێتیه گه‌وره‌كه به‌به‌خشینه‌وه‌ی تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی به (گشت حزبه‌كان)؛ ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌ردوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه سپی بكاته‌وه به تۆمه‌تباركردنی حزبه‌كانی تری وه‌ك گۆڕان وكۆمه‌ڵ ویه‌كگرتوو وشیوعی وهتد… من لێره‌دا ئه‌ستۆ پاكی نابه‌خشم به حزبه‌كانی ده‌روه‌ی پارتی ویه‌كێتی؛ به‌ڵام چۆن ده‌كرێ ئه‌و حزبانه‌ی نه‌وت وگاز وده‌روازه‌ی سنوری وباج وهێزی سه‌ربازی نه‌بێت یه‌كسانی بكه‌یت به حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات كه گیرفانی حكومه‌ت وگیرفانی حزب وبه‌رپرسه‌كانیان یه‌ك گیرفان بێت.
له كۆتاییدا پێویسته ئاگاداری پیاوه باشه‌كان بین زیاتر له خراپه‌كان؛ چونكه ئه‌وه‌ی پیاوه خراپه‌كان به توندوتیژیه‌كانیان تێیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون به هێمنی پیاوه باشه‌كان فریونه‌درێین (وإن غدا لناظره قريب).