فەرمان لەئەنقەرەیە..!!

لەلایەن ستاندار Posted on 247 جار بینراوە

دلشاد مه‌جید

برادەرانێکی زۆر پرسیاری ئەوەم لێدەکەن ، ئایا دۆسێی نەوت و بودجەی نێوان ھەرێم و ناوەند بەکوێ دەگا..؟ ئایا پارتی نەوت تەسلیم دەکا، ئەگەر تەسلیمی نەکا، بۆ نایکات ..؟
ئایا عیراق لەو حاڵەتە چی دەکات..؟

بەخوێندنەوەی خۆم کێشەی تەسلمیکردنەوەی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل بە بەغدا.. ھیچ پەیوەندی بە ھاوکێشەو لێکەوتە ئیقلیمی و دەولییەکان نیە.. وەھەروەھا پەیوەندی بە گرژی و ئاڵۆزی نێوان ئەمریکاو ئێران نیە.. جگە لەوە ھیچ پەیوەندیشی بەزھنیەتی فاشیانەی عەرەب نیە( کەھەندێک ئەکادیمیست!!) ئیدعادی بۆ دەکەن و دەیانەوێ ڕەھەندێکی نەتەوەیی بدەنێ، چونکە کێشەی نەوت و بودجە کێشەیەکی تەواو یاسایی و دەستووریە، کەڕێگا بەناوەند دەدات ئەو مافەی پەیڕەو بکا..

پرسیار ئەوەیە ، کەوابێ ھۆکاری (یاخیبوونی ) پارتی لەو پرۆسە یاساییە و دەستووریە چیە..؟

ئەم خۆ پچکراندنەوەی پارتی ئەوەندەی پەیوەندی بە کێشەی نێوان عیراق و تورکیا ھەیە، ئەوەندە پەیوەندی بەخەمخۆری مافە داراییەکانی خەلکی کوردستان نیە.

.
▪️ئەم کێشەیە پەیوەندی بە دۆسیی شکایەتی عیراق لەتورکیاوە ھەیە کە لەساڵی ۲٠۱٤ عێراق لەسەردەمی نوری مالیکی، سکاڵایەکیان لەسەر تورکیا لە ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لەفەرەنسا (ICC)تۆمارکردووە .. عێراق لەو سکاڵایەی داوای (۲٦) ملیار دۆلار قەرەبوو لەتورکیا دەکاتەوە، چونکە تورکیا پێشێلی ئەو ڕێکەوتنامەیەی نێوان و خۆی عیراقی کردووە، کەبەبێ ڕازەمەندی عیراق کڕین و فرۆشتنی بەنەوتی عیراق ( ھەرێم )کردووە.

▪️ئەوەبوو ئەو دادگایە لە بەرواری ۲٠۱۹\٤\۲٦ بانگھێشتێکی ئاراستەی حوسێن شەھرستانی کرد بەمەبەستی شایەتی دان لەو دادگایە سەبارەت بەو دۆسێیە. سەردانی فەرەنسا بکات..

▪️لەکاتی پرۆسەی بەرێوەبردنی دادگاکە، زاواکەی ئەردوغان ( بيرات بەیرەق) وەزیری دارایی و حەزینەی تورکیا، وەک نوێنەری تورکیا ئامادەی دادگاکە دەبێت و داوا لە حسێن شەھرستانی دەکات، کەئەم دادگایە بۆ چەند ساڵێک دوابخەن، لەبەرامبەر ئەوەدا لەبەیانیەوە ئێمە ڕێگا لەناردنە دەرەوەی نەوتی ھەرێم دەگرین.. و تەسلیمتان دەکەینەوە..

▪️بەڵام عیراق ئامادە نیە لەو مەسەلەیە ھیچ ساردی بنوێنێ، ئێستا رێکارو پرۆسەی کاری دادگاکە بەردەوامە..

▪️بۆ ئەومەبەستەش لەپەرلەمانی عیراق لیژنەیەک لەچوار لێژنەی پەرلەمانی، بۆ بەدواداچوونی ئەو دۆسێیە، کە لەئەندامانی لیژنەکانی ، (دارایی و دەرەوە ویاسا و ووزە ) پێکھاتووە..
ئەحمەدی حاجی ڕەشید لەپاڵ (فالح ساری و اخلاص الدلیمی )وەک نوێنەرانی لیژنەی دارایی بۆ ئەو لیژنەکە دەستنیشان کراون..
لە لیژنەی نەوت و ووزەش دکتور غالب محمدی گۆران و دکتور جەمالی(حزبی فەزیلە) دەستنیشانکراون.
▪️مەلەفی ئەو شکایەتەی عیراق ( ٧٢) لاپەرەو ئێستا لەبەردەستی ئەو لیژنەیە..
بەگوێرەی زانیاریەکان نیاز وایە لەمانگی (یەکی ساڵی داھاتوو ٢٠٢٠ )ئەو دادگایە دوا بڕیاری خۆی لەبەرژەوەندی عیراق بدات..

▪️بۆیەشە تورکەکان هەست دەکەن و دڵنیان کە ئەو سکاڵایە دەدۆڕێنن بۆیە زۆر شپرز بوونە. بۆ ئەو مەبەستەش گوشاریێکی زۆریان بۆ پارتی ھێناوە، کە تا مەسەلەی ئەو سکاڵایە ڕانەگیرێ، نابێ نەوت تەسلیم بە عیراق بکەنەوە..

▪️چونکە لەو حاڵەتە عیراق دوو ئامانج دەپێکێ،یەکەمیان: نەوتی ھەرێمی دەکەوێتە بەردەست، دووەمیان: ٢٦ ملیار دۆلاریش لەسەر تورکیا دەکاتە ماڵ.. ئەمە جگەلەوەی بڕیاری ئەو دادگایە دەبێتە مایەی ئەوەی کە تورکیا وەک ووڵاتێک دەخرێتە ڕوو کە پێشێلی رێکەوتنامەکان دەکات.. لەو نێوەندەش تورکیا زەرەرمەندی یەکەم و کۆتایی دەبێت..باجی ھەردوو حەماقەتی ، دەسەڵاتدارانی ھەرێم و ئەردوغان دەدات..
▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️
تێبینی / بەکتابی فەرمی وەزارەتی نەوتی عیراق، ئەوە دووپات دەکاتەوە کە بەھیچ شێوەیەک ئەو داوایەو شکایەتە لەسەر دەوڵەتی تورکیا ڕاناگرێت و بەردەوام دەبێت لەسەر شکایەتەکە.دەقی بەڵگەنامەکە لای بەندە پارێزراوە..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.