لەکۆبونەوەکەدا بەرهەم ساڵح و ئەردۆغان ڕۆڵی بەرچاویان دەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 241 جار بینراوە

ستاندەر

لەکۆبونەوەی لوتکەی سەرۆکی وڵاتان، تیشک دەخرێتە سەر ڕۆڵی بەرهەم ساڵح و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان

لەوتارێکی مۆنیتەر کە لەبارەی کۆبونەوەی لوتکەی سەرکردەکانی وڵاتان نوسراوە کە بڕیارە ۲٤ی ئەم مانگە لە نیۆڕک بە ئامادەبوونی ۷٤ سەرۆکی وڵاتانی جیهان و ۱۹۳ وەزیری ئەندامانی وڵاتانی ئەندام لەنەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەدەچێت، باس لەوە کراوە کە پێویستە تیشک بخرێتە سەر ڕۆڵی دوو سەرۆکی ناوچەکە و جیهان، بەرهەم ساڵح و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان.

بڕیارە لە کۆبونەوەکەدا جگەرلە باسکردن لە هەندێ بابەتی نێودەوڵەتی باس لە دروستکردنی ناوچەی ئارام لە ڕۆژئاوای کوردستان و هەندێ مەسەلەی پەیوەست بە عێراق بکرێت کە چاوەڕوان دەکرێت بەرهەم ساڵح و ئەردۆغان ڕۆڵی بەرچاویان لەو کۆبونەوەیەدا هەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.