هۆکارێکی سەیر لەپشت ڕێگەگرتن لە مەحمود سەنگاوی ئاشکرا دەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 260 جار بینراوە

ستاندەر

هۆکاری ڕێگری کردن لە مەحمود سەنگاوی زۆری ژمارەی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی بووە.

عەتا شێخ ڕەئوف وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی ڕوداوی ئەمڕۆی کەناڵی ڕووداو باسی لەوەکرد بەهۆی زۆری ژمارەی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی محمود سەنگاوی، داوا لە مەحمود سەنگاوی کراوە کە ڕێگایان پێبدرێت بۆ تێپەڕبوونی ئەو کاروانە ئاسایشی سێتەڕەکە فەرمان لەسەر و خۆیان وەربگرن، بەڵام محمود سەنگاوی ڕێگای نەداوەو ڕاستەوخۆ گەڕاوەتەوە.

ناوبراو باسی لەوەش کرد کە کێشەی ڕێگریکردن لە مەحمود سەنگاوی سیاسی نییە بەڵکو کێشەیەکی ئیداریە، چونکە ڕێگریکردن لە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی ناوبراو بۆ پارێزگاری کردن بووە لە ئارامی پایتەختی هەرێم چونکە ڕەنگە ئەو ژمارە زۆرەی ئۆتۆمبێل ئارامی هەولێر تێکبدات.

عەتا شێخ ڕەئوف دانی بە ڕێگەگرتن لە کۆسرەت ڕەسول جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دانا و گوتی بارودۆخی سیاسی ئەوکاتی نێوان پارتی و یەکێتی لە دۆخێکی باشدا نەبوو بۆیە ڕێگە گیرا لەوەی کۆسرەت ڕەسول داخلی هەولێر بێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.