دانا مه‌نمی
زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكانی دونیا سه‌ره‌تا دام و ده‌زگای به‌ڕیوه‌بردنی تۆكمه‌یان دروست كردووه و پاشانیش كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی سیاسی نێونه‌ته‌وه‌ییان بنیات ناوه ئه‌وجا هه‌نگاویان ناوه بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی سیمای نه‌ته‌وه‌یی ببه‌خشن به‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه بنیاتی ده‌نێن ، دیاره كاتێك له ده‌وڵه‌ت ده‌دوێین ده‌بێ وه‌كو دام و ده‌زگایه‌كی به‌رێوه‌بردنی سیاسی بیناسین و سیفات و خاسیه‌ته‌كانی لێكبده‌ینه‌وه ، میژووی دروستبوونی ده‌وڵه‌ت كۆنه به‌ڵام له سه‌رده‌می ڕێنیسانسدا پێناسه‌یه‌كی گونجاو بۆ تێكڕای سیفاته‌كانی ده‌وڵه‌ت كرا ، ئه‌رستۆ ده‌لێت : هه‌موو ده‌وڵه‌تێك بریتی یه له هاریكاری كۆمه‌ڵگا به هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه له پێناو چاكه و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دا .
له پێناسه‌كه‌ی ئه‌رستۆدا ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای هاوكاریكردنی یه‌كتر له پیناو كار‌و چاكه‌ی گشتی دا دروست ده‌كرێت ، كه‌واته ده‌وڵه‌ت ده‌بێته دامه‌زراوه‌یه‌ك بۆ نزیكبونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا له‌یه‌كتر ئامانجی سه‌ره‌كیان بۆ دروستبونی ده‌وڵه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی و چاكه‌ی گشتی یه ، كۆماری ئه‌فلاتونیش هه‌ندێ یاسایی تایبه‌تی بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌ت داناوه كه پێ له‌سه‌ر عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی داده‌گرێت و ده‌یكاته پێوه‌ر بۆ سه‌ركه‌وتنی ده‌وڵه‌ت ، فارابیش وه‌كو بیرمه‌ندێكی ئیسلامی پێی وایه هاریكاریكردنی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا ده‌بێته زه‌مینه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت .
پارتی ریخ و پشقلی تێكه‌ڵاو كردووه‌و ناوی ناوه بناغه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی ، هه‌رچی میڵه‌تانی دونیایه‌ك به گاڵهتهجارییهوه ده‌ڕواننه ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ی پارتی بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی ، هه‌موو ئه‌و میله‌تانه‌ی كه ئیستعماری كۆن داگیری كردوون له میساقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌ندی ۱۳ ماده‌ی ۷۳و ۷٤ راسته‌وخۆ بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ژماره ۱٤٦۷ ساڵی ۱۹٥۹ پیناسه‌ی یاساییان بۆ كراوه و تێیدا هاتووه‌و ده‌لێت : ئه‌و گه‌ڵانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئیستعماری كۆنه‌وه داگیر كراون بڕیاریان بۆ ده‌رچووه كه مافی چاره‌نووس ده‌یانگرێته‌وه . هه‌روه‌ها بڕیاری ۱٥۱٤ ـی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیش ده‌یانگرێته‌وه ، به‌ڵام دۆزی كوردستان یاساناسانی نێوده‌وڵه‌تی ناویان ناوه ( حق الانفصال ) پێی ناوترێت ( حق تقریر المصیر) هه‌ردوو لایه‌نیش مافی جیابونه‌وه‌یان هه‌یه به‌ڵام رێڕه‌وی یاساییه‌كه‌ی جیاوازه ، كوردستان یه‌كلایه‌نه مافی جیابونه‌وه‌ی له عێراقدا نییه .
ڕیفراندۆم بۆ میله‌تیك پێویسته كه گومان له ئیراده‌ی میله‌ته‌كه هه‌بێت بۆ سه‌ربه‌خۆی پاشانیش مه‌رج نییه ته‌نها به ڕیفراندۆم بگه‌یت به سه‌ربه‌خۆی هه‌روه‌ك چۆن ئهنگۆلاو مۆزه‌مبیق به‌بێ ریفراندۆم گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆی ، به‌ڵام باشوری سودان به پێی رێكه‌وتنامه‌ی نیڤاشیا و به بڕیاری نه‌ته‌وه یهكگرتووههكان ژماره ۱٥۹۰ ماده‌ی چوار ریفراندۆمی ئه‌نجام دا و سه‌ربه‌خۆییان وه‌رگرت ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژینگه‌ی یاسایی و دیموكراسی كاریگه‌ی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر بریاری سه‌ربه‌خۆبوون ، ژینگه‌ی یاسایی و دیموكراسی( كیبیك و كه‌نه‌دا) یان (سكۆتله‌نداو به‌ریتانیا ) یانیش( كه‌ته‌لۆنیا و ئیسپانیا ) زۆر جیاوازه له دۆخی دیموكراسی و به‌رپرسیاره‌تی (كوردستان و عیراق ) ،هه‌تا عیراقی ئه‌مڕۆ جیاوازه له عێراقی پێش ۲۰۰۳ كه به پێی بڕیاری ٦٦۱ له ژێر به‌ندی ۷دا بوو نزیكه‌ی ٦٥ بریاری نێوده‌وله‌تی تری له‌سه‌ر درابوو خاوه‌نی سیاده‌ی خۆیشی نه‌بوو ،لێ عێراقی ئه‌مڕۆ به بڕیاری ۲۲۹۹ له به‌ندی ۷ ده‌رچووه‌و نه‌ته‌وه یهكگرتوهوهكان سیاده‌ی بۆ عێراق گێراوه‌ته‌وه و هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كه‌وێته‌وه ناو سیاده‌ی عێراق و ئه‌مه‌ش گرێكوێرهیهكه قوت بووه‌ته‌وه .
ئه‌و ریفراندۆمه‌ی كه پارتی به غروری سیاسییه‌وه بۆ مانه‌وه‌ی مه‌سعود به‌رزانی له پۆسته‌كه‌ی ئه‌نجامیدا هیچ كۆده‌نگییه‌كی نیشتیمانی و یه‌كڕیزی نێوماڵی كوردی له‌گه‌لدا نه‌بوو ، چونكه یه‌كێتی له ترسی زیندووبونه‌وه‌ی دووئیداره‌یی به‌شداری پرۆسه‌ی ریفراندۆمی كرد و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له‌ترسی ره‌خنه‌و سه‌رزه‌نشتی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی به‌شدار بوو ،حیزبه‌كانی تریش هه‌ندێك له برساو ههیندێكیش له ترسا به‌شدار بوون ، له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی هه‌رزوو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وئه‌نجومه‌نی ئاسایش ،هاوكات توركیا و ئیران دژی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم هاتنه سه‌رخه‌ت ، هه‌رچه‌نده ریفراندۆم بۆخۆی مافێكی سروشتی و به‌رسڤێكی ڕه‌وایه به‌ڵام پێویستی به ڕێڕه‌وی یاسایی خۆی هه‌یه بۆ جیابونه‌وه له عێراق ، ریفراندۆم هیچ ئینجازێكی بۆ كورد تێدا نه‌بوو هه‌ر زوو مه‌سعود به‌رزانی و حیزبه‌كه‌ی خۆیان له به‌رپرسیاره‌تی شكستی ریفراندۆم دزییه‌وه‌و شكست له دوای شكست به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرت ، هه‌ڵه‌ی ریفراندۆم جگه له ده‌ستدانی دۆسته‌كانی كورد‌و شكستی دیپلۆماسی و سه‌ربازیشی به دوادا هات و كه له %٥۱ خاكی كوردستان راده‌ستی سوپای عێراق كرا .
به‌دیدی من له‌و قۆناغه‌دا كه ڕیفراندۆم ئه‌نجام دراو به ئێستاشه‌وه زه‌مینه له‌بار نه‌بوو كوردیش پێویستی به ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم نه‌بووه ،هێنده‌ی پێویستی به ئه‌نجامدانی چاكسازی راسته‌قینه‌ی سیاسی و ئیدارییه له كوردستان ، كورد پێویستی به دامه‌زراوه‌یكردن و به نیشتیمانیكردنی دامه‌زراوه‌كانیه‌تی كه ئیستا له ده‌ستی حیزب و حوكمی بنه‌ماڵه سیاسییه‌كاندایه،كورد پێویستی به سه‌روه‌ری یاسا و چه‌سپاندنی پایه‌كانی دیموكراسیه‌ت بوو نه‌ك ڕێفراندۆم ، كێشه‌ی گه‌وره‌ی كورد نه‌بوونی عه‌قڵی خۆبه‌ڕێوه‌بردن و به حیزبیكردن و بنه‌ماڵه‌كردنی دامه‌زراوه حكومییه‌كانه .
له ریفراندۆمدا مه‌سعود به‌رزانی و حیزبه‌كه‌ی زۆر شتیان دۆڕاند به‌تایبه‌تی له بانگه‌شه‌ی كوردایه‌تی و ئیداره‌دانی كۆمه‌ڵگادا ئیفلاسیان هێنا، دوای دوو ساڵ له سوتاندنی كارتی ریفراندۆم ئیستاش پارتی چاوی له سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی سنوروزیندوو كردنه‌وه‌ی زۆن و له قالبدانی مرۆڤی كورده له نێوان ئه‌ودیوو ئه‌مدیوی دێگه‌ڵه‌دا ، له‌خۆپیشاندانه‌كانی شیلادزێ وه بیگره بۆ ڕوداوه‌كانی په‌لكانه‌و سوتاندنی یه‌ك ملیۆن دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی كورد له كه‌ركوك پارتی ڕۆڵی نمایشی فلیمێكی ئه‌كشن ده‌بینێ كه ڕۆڵی سۆپه‌رمان به‌خۆی و سه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌به‌خشێت نه‌ك چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كان، پارتی باوه‌ڕی به فره دیدی و دونیای جیاوازی و پلۆرالیزمی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی نییه ، ته‌نها یه‌ك پێناسی بۆ ژیان و بۆ حوكمرانیه‌تی هه‌یه ،كۆمه‌ڵگای خستووه‌ته ناو سنوره‌كانی خۆیه‌وه و ڕێگه نادات هێزو لایه‌نه‌كانی تریش سنور‌و كه‌رامه‌ت و موماره‌سه‌ی ئیراده‌ی خۆیان بكه‌ن ، ئه‌م سنور‌و موڵكیه‌ته‌ی پارتی نه‌یتوانیووه كه‌ڕامه‌ت و به‌های كوردایه‌تی و مرۆڤبونی هیچ تاكێك بپارێزێت .