ئیدی سەردەمی هەستانەوەی حەقە دژی باطل

لەلایەن ستاندار Posted on 280 جار بینراوە

زانا حاجی

بەڵێ گەر لە توێکڵدا سەیر بکەین دەبینین ستەم زۆربەی هەرە زۆری کوچە و کەلێنەکانی جیهانی ئەمڕۆمانی تەنیووە و ستەملێکراوانیش بەڕادەی نەمان ئومێدەکانیان بەرامبەر چاکسازی کاڵ بۆتەوە بەڵام مێژوو ئەوەی سەلماندووە کە هەمیشە پەتی گوریسی ستەم لە ئەستووریدا پچڕاوە و زەمەنیش هەرگیز ڕەحم و سۆزی نەبووە بەرامبەر بە ستەمکاران ، بۆیە ئەوەی لەسەر تاک بەتاکی ستەملێکراوان و ئەوانەی کە دژی گەندەڵین و هاوڕێبازی چاکسازین پێویستە کە بەردەوام بن لەکارکردن بەپێی ڕەچاوکردنی بارودۆخی ئەو ژینگەیەی کە تێیدان .
بەڵێ کارکردن دژی گەندەڵی و گەیشتن بەچاکسازی عەزمی بڕیاردانی دەوێ ، پێویستە دەستمان تێکەڵ نەکەین لەگەڵ گەندەڵ و ستەمکاراندا بۆ گەیشتن بە ئامانج و خولیای تاکەکەسی خۆمان بەڵکو با ئێمە ڕێگەی جیاوازتر بگرینە بەر بۆ گەیشتن بەئامانجەکانمان ئەگەر چی هەوراز و نشێوی زۆرتریش
تێدابێت چونکە دواجار هەر گەیشتنێکی ئێمە بەیارمەتیدانی پەڕۆ و ڕەنگی فڵانە حزب لەسەر ئەساسی خواردنی مافی کەسێکی ترە ، لەکۆتاییدا ئەم وتانەی کچە سویدیێکی شانزە ساڵ لەبەردەم un دا جێگەی ئومێد و هیوای زۆرن بۆ ئەوەی گەندەڵکاران یا بێنە هۆش خۆیان یاخود دەبێ بڕۆن وەکو ئەوانەی پێش خۆیان
“ئێوە خەونەکانم و منداڵیمتان بە قسە پووچەکانتان دزی. خەڵک دەمرێ و ئازار دەچێژێت و ئێوەش ئەوەندە ڕوودارن هەر باسی پارە و گەشەی ئابووری دەکەن! جیهان وەخەبەر دێت، گۆڕان ڕوودەدات ئیتر ئێوە حەزتان لێبێت یان نا!”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.