بەسەرپەرشتی جەیشی تورکی، لەعفرین دیاردەی دزینی کێبڵی کارەبایی سەرهەڵدەدات

لەلایەن ستاندار Posted on 330 جار بینراوە

ستاندەر

ئەو پێشێلکاریانەی بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ لە عفرین ئەنجامدراون بەبڕیار و سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی جەیشی تورکی بووە.

دوێنێ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سوری بڵاویکردۆتەوە کە ئەو پێشێلکاریانەی لە عفرین بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ ئەنجامدراون بە بڕیار و سەرپەرشتی جەیشی تورکی بووە.

لەڕاپۆرتی ڕێکخراوەکەدا هاتووە کۆمەڵێک چەکداری سەر بە کۆمەڵەی لیوای باکور لەو شوێنانەی لەژێر داگیرکەری جەیشی تورکی دایە هەڵساون بە لێکردنەوەو دزینی کێبڵی کارەبا، بەو هۆیەشەوە شەڕ و ناکۆکی لەنێوان ئەو چەکدار و کۆمەڵێک چەکداری تر ڕویداوە.

چاودێرێکی سیاسی ڕەخنەی توند لەو پێشێلکاریانەی جەیشی تورکیا لەعفرین دەگرێت و ڕیشەی ئەو دیاردە نا ئینسانیە دەگێڕێتەوە بۆ سەردەمی ئازادکردنی باشوری کوردستان لەژێر دەستی ڕژێمی بەعس و دەڵێت “لەدوای ئازادکردنی باشوری کوردستان لەژێر داگیرکەری ڕژێمی بەعس دیاردەی دزینی کێبڵی کارەبا لەلایەن دەسەڵاتدارانی کورد سەری هەڵدا، کە لەوکاتیدا ئەو کێبڵانەیان لێدەکردەوە و دوای تواندنەوەی ئاودیوی ئێرانیان دەکرد”.

ئەو چاودێرە دەشڵێت “ئەگەر ئەو کارەی سوپای تورکیا کە وەکو داگیرکەر لە عفرین ئەنجامیدەدات جێی شەرمەزاری بێت، ئەوا ئەوەی دەسەڵاتدارانی کورد بەرامبەر خاک و نیشتیمانی خۆیان ئەنجامیان دەدا دوجار جێگای شەرمەزاری بوو”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.