كڕین و فرۆشتنی پەرلەمانكاردەست پێدەكا..؟!

لەلایەن ستاندار Posted on 381 جار بینراوە

جعفر سەریكانی
ژیربێژەكان­ی میللەتێك تەماشا رەفاهیەتی نەتەوەیەكەیان دەكەن چۆن كامەرانیان بكەن بەمیكانیزمە گونجاوە زانستیەكان ومەنتقیانە هەنگاو دەنێن، خۆ ئەگەر مەنتقیش نالۆژێكیانە بواردەدرا بیانەوێت گەلەكەیان داماوانە بژیت و ئۆخەژنێ بەهەناویا نەێت و هەناسەێكی فێنك هەڵنەمژێ ئەوا ئەم بەناو ژیربێژانە سەد ئافات و تەم ومژ دەكەنە ووڵات بە ناوی پرۆژە و هەمواری پرۆژەودەیان ناونیشانی تەلەسمی تر دەخنە بازار وەكو ئەوەی لەلای خۆمان روودەدات عەقڵمەداری قوفڵدەرێ و فویودالمەداری هەڵدەتۆقێ ،لەكاتێك گەلەكەمان دەیان قەیرانی جۆراوجۆری بەرێ كرد دەیەوێ پەرلەمان رۆڵی خۆی ببینێت لە چاودێری پرۆژەی خزمەتگوزاری رەقیبداری بەڵام لەجیاتی وەهاكارێ بكات گەل بگەێنێتە كاناری ئارامی سەوڵ بۆ هەژانی لێدەدەن، دەستیان برد بۆ كرین و فرۆشتنی پەرلەمانكار.. كاندیدێكی پەرلەمان كەخۆی لەناولیستێك هەڵبژاردووە بە پێی ریزبەندی دەنگی لیستەكە بووەتە پەرلەمانكار كە وەكو ئەخلاقیاتی كار و بەڵێن وپەیمانی بەلیست و قەوارەكە و دەنگدەری داوە ..واباشە و گونجاوە خاوەن وەفابێت بەرامبەر دەنگدەرو لیستی كە بووەتە پەیژە بۆ دەرچوونی لەكاتی خۆیدابەڵام من وایدەبینم دەست هەڵگرتن و چوونەپاڵ لیستی ترو وازهێنان بێ وەفاییە بەرامبەر بەڵێنەكان و دەنگدەرەكەی چونكە نابێت لەتاڵی وشرینیەكان لیست و دەنگدەر بەجێبهێلرێت پەرلەمانكار بەو ناونیشانەوە لەهەمان لیست دەنگی هێناوە ،ئەگەر وانەبووایە دەبوو سەربەخۆیانە خۆی كاندید بكردایە ئەوكات ئازاد بوو لەوەهاكارێك كەم كەس هەیە لەكوردستان دەنگی پێویست بهێنێ بۆ مسۆگەركردنی كورسی پەرلەمان ئەگەر بەهۆی قەوارەی سیاسی نەبێت كەژمارەیان لەپەنجەی دەست تێپەر ناكات بەڵام رێزم بۆیان وەبێ لێدانی كەسی و ناوبانگیان بەهەزاروو دووهەزار دەنگ كەبە چەند دانەێك كورسێك دەبن ،دەرفەت بهێنی واز لەلیستی خۆی بهێنێ بۆ دەستكەوتی مادی یان سیاسی بەبەڵگەی نەشیاو لیست جێبهێلیت ئەمەیان ئەوپەری بێ وەفای و بێ پەیمانیە بەرامبەر بەلیست ودەنگدەر، پەرلەمانی كوردستان كەدەستكاری پەیرەوی ناو خۆی كرد بەبێ ئەوەی پێویست بكات نەكاتی بوو نە هیچ كارێكیان بۆ ئەم بڕگەیە پەكی لەسەر كەوتبوو پێدەچێت بۆ كزكردنی دەنگی ئۆپۆزسیۆن و كرینی ئیرادەی هەندێكیان بێت ئەگینا كاتی خۆشگوزارانكردنی خەڵكە نەوەكو وەها پرۆژەێك..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.