خۆپیشاندەرانی بەغدا دروشم دژی ئێران دەڵێنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 249 جار بینراوە

ستاندەر

ماوەی چەند رۆژێکە خۆپیشاندان لەبەشێکی زۆری شارەگەورەکانی عێراق بەردەوامە دژی نەبوونی خزمەتگوزاری و بەهەدەردانی سامانی وڵات لەلایەن بەرپرسانەوە، بەپێی زانیارییەکانی ستاندەر خۆپیشاندانەکانی ئەمجارەی عێراق جیاوازن لەخۆپیشاندانەکانی رابردوو، چونکە لەرابردوودا پارتێکی سیاسی یان چەند پارتێكی سیاسی لەپشت خۆپیشاندانەکانەوە بوون، بەڵام ئەمجارەیان شەقامی عێراقی و سۆشیاڵ میدیالەپشت خۆپیشاندانەکانەوەن.

دەربارەی دروشمی خۆپیشاندەران سەڕچاوەکانی هەوڵ باس لەوەدەکەن خۆپیشاندەران دروشم دژی ئێران دەڵێنەوە، ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە کەسەقفی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران لەدابینکردنی خزمەتگوزاری بۆیان بەرزترە.

جێگەی باسە لەئەنجامی خۆپیشاندانەکانەوە تاوەکو ئێستا ٢٠٠ کەس بریندار بوونە و ٢ کەسی تریش گیانیان لەدەست داوە، بەهۆی بەکارهێنانی توندوتیژی لەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.