موسەنا ئەمین: رێژەی خزمەتگوزارییەکان لەهەرێمی کوردستان بەبەراورد بەناوچەکانی تری عێراق زۆر باشترە

لەلایەن ستاندار Posted on 286 جار بینراوە

ستاندەر

دکتۆر موسەنا ئەمین پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامی لەبەغدارایگەیاندووە: ئەگەر مرۆڤ بەویژدانەوەقسەبکات بۆی بەدەردەکەوێت کەلەهەرێمی کوردستان رێژەی خزمەتگوزارییەکان بە بەراور بەناوچەکانی تری عێراق زۆر باشترە.

لەمیانەی بەشداری کردن لەوتوێژێکی بەشی کوردی دەنگی ئەمرکا “موسەنا ئەمین” باسی لەوەشکردووە: ئه‌گه‌ر ئه‌م جوڵانه‌وانه‌ به‌رده‌وام بن و ده‌سكه‌وتیان هه‌بێت وه‌ زۆربهێنن بۆ حكومه‌ت، دوور نیه‌ كه‌ خه‌ڵكی كوردستانیش ئیلهامی لێوه‌ربگرن و بڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان, به‌ڵام له‌ هه‌موو حاڵه‌تێكیشدا ژینگه‌ و دۆخی كوردستان جیاوازه‌ له‌ ته‌واوی شوێنه‌كانی تری عیراق، من ناڵێم حاڵه‌تی كوردستان باشه‌ یا چیه‌، به‌ڵام حاڵه‌تی ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراق زۆر زۆر خراپه‌ له‌باری خزمه‌تگوزاری و نه‌بونی ده‌رفه‌تی كار وه‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاوی هه‌ژاری و به‌سه‌ربازگه‌كردنی شاره‌كان حاڵیان زۆر له‌كوردستان خراپتره‌، بۆیه‌ بێگومان زۆر شت هه‌یه‌ له‌كوردستان باشتره‌ له‌ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراق .”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.