حوکمەتی عێراق لەبەردەم هەڵوەشاندنەوە دایە

لەلایەن ستاندار Posted on 209 جار بینراوە

ستاندەر

ماوەی چەند رۆژێکە خۆپیشاندان لەزۆربەی شارەکانی عیراق بەردەوامە بەتایبەت لەبەغدای پایتەخت، لەئێستادا خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشاندنەوەی حوکمەت و گۆرینی سیستەمی حوکمڕانی دەکەن، بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵیش هەڵوەشاندنەوەی حوکمەت و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەگەرێکی کراوەیە روبدات، بەتایبەت دوای پەیامەکەی سەرۆکی رەوتی سەدر “موقتەدا سەدر ” کەداوای هەڵوەشاندنەوەی حوکمەت و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێش وەختەدەکات، جگە لەکوتلەی سائیرون کەسەر بەرەوتی سەدرە، رەوتی حیکمە و عەبادیش داوای هەمان شت دەکەن، ئەمەش شانسی مانەوەی عەبدولمەهدی لەپۆستی سەرۆکی حوکمەت زۆر لاواز کردووە و کابینەکەی لەبەردەم هەڵوەشاندنەوە دایە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.