هێزەکانی هاوپەیمانان لەباکوری سوریا دەکشێنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 202 جار بینراوە

ستاندەر

بەرەبەیانی ئەمرۆ ٧/١٠  هێزەکانی هاوپەیمانان لەسنوری باکوری سوریا کەمەبەست لێی رۆژئاڤای کوردستانە کشانەوە، کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لەکاتێکدایە “رەجەب تەیب ئەردوگان” هەرەشەی هێرشکردنی بۆسەر ئەوناوچانە کردبوو، لەئێستادا هێزەکانی هاوپەیمانان خاڵەکانی خۆیان لەناوچەی گرێ سپی و سەرێ کانی جێهێشتووە، ئەمەش مەترسی داگیرکاری لەلایەن تورکیاوەلەسەر ئەم ناوچانە دروست کردووە.

شایەنی باسە چەند جارێکە تورکیا دەیەوێت هێرش بکاتە سەر ئەوناوچانە، لەماوەی رابردوشدا کەناڵەکانی دیبلۆماسی لەلایەن بەرپرسانی باڵای کورد بەتایبەت سەرۆک کۆماری عێراق رۆڵیان هەبوو لەهۆشداری دان بەبەرپرسانی بالای ئەمریکا لەئەگەری جێهێشتنی ئەم ناوچانە کارەساتی مرۆیی دروست دەبێت، بۆیە بەشێک لەنوسەران و چاودێرانی دۆخەکە پێیان وایە ئەم جارەش پێ ویستە لەرێگەی “دکتۆر بەرەهەم ساڵح ” ەوە هۆشداری بەهێزەکانی هاوپەیمانان بدرێت، لەئەگەری جێهێشتنی ئەم ناوچەیە و دروست بوونی جەنگ دوبارە کارەساتی مرۆیی گەورە لەم ناوچانە دروست دەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.