نەغرۆ بوونی ئەخلاقی سیاسی لەئیسلامیەكان دەردەكەوێ..؟!

لەلایەن ستاندار Posted on 464 جار بینراوە

جعفر سەریكانی

رەوت وتەوژمەئیسلامیەكان هێندەی باسی ئەخلاق و پەروەردەی تاك دەكەن بۆ بودنیانی كۆمەڵگاێكی چاكساز وە باسی ئیدار وسیاسەتی تەندروست دەكەن لە رەوتگەرەكانی دیكە بوونی لاوازە،ئەم رەوتە ئیسلامیانە ئەگەر لەسەدەی رابردوودا مەولودی چەند مەدرەسەێكی دەرەكی یا خۆماڵی بووبن هەلوێستی جیایان لەبەرامبەر بەعس هەبووبێ لە رووبەروبوونەوەدا،بەڵ­­­ام دوای روخان بەعس و هاتنی بەهاری عەرەبی هێندە بواری كارو تێروانیان لەیەكتر نزیكە تەنها حیزبەكەیان جیایە لەگەڵ سەكردەكانیان وە هەندێ جاریش هەلوێستی سیاسی لەیەكتری جیایان دەكاتەوە ،وە زۆر جاریش لەكاتی هەڵبژاردنەكان بانگەوازی یەك لیستی دراوە و بووە بەڵام تەمەنی تەنها (سی ) رۆژ بووە و ئیكسپایەر بووە،بەڵكو بۆ دەنگ كۆكردنەوە بەكارهێنراوە .. واتە ئامراز بووە نەوەكو ئامانج بەواتا برایەتی بۆ هەڵبژاردن بووە ..!!كە ئەمەش لەگەل بەلێنامەو بانگەشەو ئەخلاق برایەتی ئاینی هاوتەریب نیە هەر لەگەڵ ئەمەش لەكاتی تۆرانی ئەندامان لەلاێك لەبەر هەر هۆكار بووبێ لایەنی تری بەرامبەر بەدەرفەتێك دەزانێ بە پلەو پۆستی باشتر مكان و مەقامی دەداتێ و لە دانیشتەكانی خۆیان بەخاڵی بەهێز بۆ خۆیانی دەنەخشێنن لە زانای حەكیمی حیزبەكەمانە ئەندامی ئیسلامیەكانی تر دێنە لامان بەڵام نازانن ئەم دیوو ئەو دیوكردنە لەهاوكێشەكە هیچی تر نەگۆراوە ئەگەر برای ئیمانین؟! وەئەگەر بران ئەوەی بۆخۆیان پێخۆشە بۆ براكەش بەهەمان شت دەبێت خۆشحال بێت ئەفسوس لەمەیدانی عەمەلی نەبینراوە ئەوە دەیڵێن .!!كەچی ئەم ئامێزگرتنەوەیە و وەرگرتن لە حیزبەعەلمانیەكاندا كەمترە وە پلەبەرزكردنەوە بەم ئاستە نیە، واتە برایەتی هەڵخەلەتێنەرە لەم جۆرە تێروانین و كارانەدا.. ئەمەش وایكردووە هەندێكیان دەڵێن سیاسەت بەخلاق دەكرێ یان برایەتی ئیسلامی ئەم مقالەیەشیان تەنها خۆل كردنە چاوی گەلە و ئەگینا پەت پەتێن و ئەم دیوو بۆ ئەم دیوو چی دەگەێنێ لەكاتێكدا كەسی گواستراوە( تۆراو یان دانیشتوو..) لەپێشدا سەد رەخنەی پێش چوونی لەم لایەنە ئیسلامیە هەبووە وەپێش چوونی و تۆرانی هاورابووە لە ووتەی حیزبەكەی بەرامبەر نەنغرۆی بێهەلوێستی سیاسەتەكان لایەنی بەرامبەر, بەڵام كە تۆرا یان گرفتی ئیداری هەبوو واقیعەكە لای دەگوڕێوەكو ئینتیقام و تۆڵە رابردووی خۆی ووندەكا ،وە لایەنەكەش برایەتی تڕۆدەكا وەكو زێڕی دۆزیبێتەوە یا وەچەرخانێكی كردبێ بۆیە ئەم گواستنەوەبێبنامایە یان هاندانی خەلك كە دابنشین بەرامبەر ئەندامی یەكتر چەند شتی تریش پێچەوانەی ئەخلاق و برایەتیانە پێچەوانەی دروشمەكانیانە و خەلك باشتر لەوان دونیادیدەترەو جوانتر دیدگاكانیان دەبینێ لەم ئەخلاقیاتە تێدەگا بۆیە گەلیش حەقیەتی بپرسێت سیاسەت بەخلاق و پەروەردەی تاكدەكرێ سیاسەت حیكمەتە كە هەندێك لایەن لافی پێلێدەدەن بەلام سیاسەت بەدرۆ ناكرێ كە ئەندام بۆ گواستنەوە یا دانیشتن بۆلای خۆت ناوی دەنێی برایەتی یان درۆی كۆر و درۆ دیوانخان .. هەرئەمەش وایكردووە قەزەم تربن لەدیدگای كۆمەلگا..متمانەو سەنگ لەدەست بدەن كە كاری سەرەكی ئەوان سیاسەت و پرۆژەو سەكردایەتی كردنی جەماوەرە ..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.