هۆکاری بێ دەنگی حوکمەت و سەرۆکایەتی هەرێم لەئاست ئۆپراسیۆنەکەی تورکیا ئاشکرا دەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 391 جار بینراوە

ستاندەر

دەوڵەتی تورکیا ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆسەررۆژئاڤای کوردستا دەست پێ کردووە، لەدەرئەنجامی ئۆپراسیۆنەکەشدا دەیان کەسی مەدەنی بوونەتە قوربانی، ئەم ئۆپراسیۆنەی تورکیا بۆسەر رۆژئاڤای کوردستان کاردانەوەی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی بەهێزی لێ کەوتۆتەوە و چەندین وڵاتی ئیقلیم و نێودەوڵەتی ئیدانەی ئۆپراسیۆنەکەیان کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا حوکمەتی هەرێم و سەرۆکایەتی هەرێم بەشیوەیەکی فەرمی ئیدانەی ئەم لەشکرکێشیەی تورکیا بۆسەر رۆژئاڤای کوردستان نەکردووە و تەنها نیگەرانی خۆیان لەبەرامبەر روداوەکە دەربریوە، بەپێی سەرچاوەیەک بۆستاندەر هۆکاری سەرەکی بێ دەنگی هەرێم لەئاست ئۆپراسیۆنەکەی تورکیا بۆ هەرەشەی وەڤدێکی باڵای تورکیا دەگەرێتەوە کەلەماوەی چەند رۆژی رابردوو لەهەرێمی کوردستان بوونە و هەرەشەیان لەدەسەڵاتدارانی هەرێم کردووە و کەبەهیچ شێوەیەک ئیدانەی ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا نەکەن و ئەگەر نیگەرانیش بن لەئۆپراسیۆنەکان دەکرێت لەرێگەی بەغداوە نیگەرانیەکانیان دەرببڕن، بەپێی زانیارییەکان وەڤدەکەی تورکیا پێکهاتبوون لەهەریەک لە جێگری هاکان فیدان بەرپرسی دەزگای میت و باڵوێزی تورکیا لەعێراق و قونسڵی تورکیا لەهەرێمی کوردستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.