ستاندەر
نەرویج کە ئەندامی هاوپەیمانیەتی باکوری ئەتڵەسی ناسراو بە ناتۆ یە ڕایگەیاند لەدوای ئەوەی تورکیا هێرشی بۆسەر باکوری ڕۆژئاوای سوریا دەستپێکرد نەرویج هەموو هاوکارییەکی سەربازی بۆ تورکیا ڕادەگرێت.
وەزیری دەرەوەی نەرویج بە فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە کە بەهۆی ئەوەی گۆڕانکاریەکان خێران بۆیە نەرویج بڕیاری داوە تاکو ماوەیەکی داهاتوو هەموو جۆرە هاوکاریەکی سەربازی بۆ تورکیا ڕابگرێت.