کۆنگرەی نەتەوەی کورد راوێژ بەدەزگای ستاندەر دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 389 جار بینراوە

ستاندەر

لەبارەی پێشنیازەکانی ناوەندی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر لەهەمبەر لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆ سەررۆژئاڤای کوردستان، کۆنگرەی نەتەوەیی کورد راوێژ بەدەزگای ستاندەر دەکات، بۆ ئەم مەبەستە”زوبێر ئایداڵ” هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لەرێگەی پەیوەندیەکی تەلەفۆنیەوە راوێژ بەدەزگای ستاندەر کرد، پێشتر ناوەندی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر رایگەیاندبوو:  پێویستە لۆبی كوردی و گەلی كورد و بەرپرسان لە سەر ئاستی نێودەولەتی و نەتەوەیەكگرتووەكان كاربكەن بۆ ئەوەی لە دانیشتنەكەی ئەمرۆ پێنجشەممەی ئەنجومەنی ئاسایش و هەنگاوەكانی دواتر توركیا بخرێتە ژێر بەندی حەوتی میساقی نەتەوەیەكگرتوەكان، هاوشێوەی سەدام حوسێن كە دوای دەستدرێژی بۆ سەر كوەیت عێراق لەساڵی ١٩٩١ خرایە ژێر ئەو بەندە. بەو پێیەش ئەوكات توركیا دەخرێتە ژێر چاودێری نەتەوەیەكگرتوەكان و لە روی سەربازیەوە تواكانی سنوردار دەكرێت و سزای بەسەردا دەسەپێندرێت، ئەوەش بە سوود وەرگرتن لەو كاردانەوە نێودەولەتی و ئیقلیمیەی دژ بە توركیا كە ئێستا لە ئارادایە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.