چۆن کارئاسانی بۆ هێرشەکەی تورکیا کراوە؟

لەلایەن ستاندار Posted on 748 جار بینراوە 0 سەرنج
132

پشتیوان جەمال

تورک کە دوژمنی سەرسەختی دێرینی کوردانە ، چ لەباکور بێت یالە ڕۆژئاوا، هەمیشەترسی دروستبونی دەوڵەتێک یان سەربەخۆیی بۆکوردەکان خەوی لەچاوی ئەردۆغان زڕاندووە ، لەدوای شەڕی سوریاشەوە کەکوردەکان توانیویانە ناوچەکانی تایبەت بەخۆیان ئازادبکەن و لەشێوەی خۆبەڕێوەبەری وکانتۆن بەڕێوەبەرن ، ئەمەئازارەکەی ئەردۆغانی قوڵترکردۆتەوە،ترسەکە لەزیهنیدا گەرەتربووە، بۆیەلەئێستادا ملیداوەتە ڕەشەکوژی ولە کوشتن سڵناکاتەوە لەمناڵ، پیر ،گەنج،ئەوان لەقەتڵ وعامکردنی ئەرمەنەکانەوە ڕاهاتوون بەوەی گوێ لەویژدانیان ناگرن،لەپەنای دینەوە هەمووکات هەوڵیان داوەبەمەرامی خۆیان بگەن وبەردەوام لەپیلان گێریدان ودەرفەت دەقۆزنەوە، ئەو هێرشەی لە ۱۰ی تشرینەوە دەستیان داوەتێ،لەزۆرلاوە کارئاسانیان بۆکراوە،مەشغەڵەتی زلهێزەکان بەیەکترەوەو،لەباربوونی ژینگەی ناوچەکە هۆکاری گونجاوی ئەردۆغانن بۆ هێرشکردنەسەر ڕۆژئاوا.

بۆچی تڕەمپ هێزەکەی لەڕۆژئاوا کشاندەوە؟

تڕەمپ ساڵی پاریش بڕیاری کشانەوەی هێزی ئەمریکایدا،بەڵام لەژێر زۆری گوشارەنێودەوڵەتیەکان بڕیارەکەی جێبەجێ نەکرد،بەڵام لەم ساڵدا هێزەکەی لەڕۆژئاوادا کشاندەوە،نهێنی بڕیارەکەش ئەوەیەکە تڕەمپ کەسێکی بازرگانەوە لەدوای بەرژەوەنیەوەیە،لەناو تورکیا ئەردۆغان ڕێگای داوە کەدوو تاوەری هەبێ بەناوەکانی تاوەرەکانی تڕەمپ،هۆکارەکانی تر تڕەمپ لەکاتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا بڕیاری بە دەنگدەرانی دابوو کەلەدوای درچوونی کارلەسەرگەڕانەوەی هێزی ئەمریکا دەکات وچیتر لەئاسیادا ناهێڵێ جوندی ئەمریکی بکوژرێن،لەوانەیەدواهۆکار ئەوەبێ کەتڕامپ دۆستی پیاوەدکتاتۆرەکانە،هەروەک باسی لەدکتاتۆرێکی وەک سەدام حسێن دەکردو پێوابوو ئەمریکا هەڵەی کرد لەڕووخانیدا،هەرچەندە ترەمپ نەیشاردەوە ئەوان لەگەڵ توریکا ڕێکۆەوتوون تەنا ۹بۆ۱۰ کیلۆمەتر ڕێگا بەتورکیادراوە بێتەناو خاکی ڕۆژئاوا.

ڕۆڵی ڕوسیا لەهاتنی تورکیاچیە؟

بەو پێیەی ڕووسیا دەوڵەتێکی فرنەتەوەیەو،بەشێکی زۆرلەکوردیش لەڕوسیا دەژین، ڕوسیا ترسی ئەوەی هەیە کە ئەم کوردانەی ڕۆژئاوا بیرلەدروستکردنی دەوڵەت یاسەرەخۆیی بکەنەوە،ئەوا کوردانی ڕووسیا هەمان داواکاریاندەبێت، خاڵێکی ترئەوەیە ڕوسیا هاوپەیمانی بەارەسەدەو دەیەوێت کوردەکان گوشاریان لەسربێت و بچنەپاڵ ئەسەدوو داوای جیابونەوەنەکەن،وەبەهۆکڕینێ ئێس٤۰۰ ی ڕووسیشەوە لەلایەن تورکیاو پشتکردن لەئەمریکا ئەمە دۆایەتی و نزیکایەتی لەگەڵ تورکیادا خۆشکردووە،ئەمانەخاڵی کاریگەرن بۆئەوەی دەستی ڕوسیاش کەم نەبێت لەم پیلانەی هێرشکردنەی تورکیا بۆسەر ڕۆژ ئاوا.

ڕۆڵی ئێران چیە؟

ئێران لەدۆخێکی پاڕادۆسکیدایە لەلایەک کە هاوپەیمانێکی نزیکی بەشاراسەدە نایەوێت کوردەکان داوای جیابونەوەبکەن و پشت لە ئه‌سدبن و دەیەوێت لەڕێگەی گوشاری تورکیاوە، کوردەکان پەنابۆ بەشارببەن، لەلایەکی ترەوە ئێران حەزناکات تورکیای مەزهەبی سونی بەم شێوەیە پەل و پۆبهاوێت و سنوری دەسەڵاتەکەی فراوان بێت و ڕێگا لەدروستزوونی هیلالی شیعیەکەی بگرێت.
کورد بۆچی دۆڕاوی ئەم پیلانەیە؟
لەجیهانی مۆدێرندا کارەکەرە دەوڵەتیەکان هەرجۆرێ کردەوەی شەرو توندو تیژی وهێرش ئەنجام بدەن بۆسەر کارەکتەرنادەوڵەتیەکان ئەوان دەوڵەتن و کەس پێیان ناڵێ تیرۆریستن، ئەوە دەوڵەتانن کە پێکەوە تەعامول و ڕێکەوتن دەکەن،بەڵام بۆ کارەکتەرە نادەوڵەتیەکان پێچەوانەیە،بەڵام کوردی بێ دەوڵەت چونکە ئەو پێگەیە یاسایی و هەژمنەی نیە، دەنگی ناگاتە هیچ شوێنێک تەنانەت ئەگەر یەکەم هێزبووبێت داعیشی بەزاندبێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *