ستاندەر
مستەفا ئاقنچی سەرۆكی قوبرسی باكور (كە هاوكات بە قوبرسی توركیاش ناسراوە چونكە تەنها توركیا بە فەرمی دانی پێداناوە) رایگەیاند ئەوەی توركیا ناوی لێناوە ئۆپەراسیۆنی كانی ئاشتی لە راستیدا كانی خوێنە، وتیشی لە ساڵی 1974 كاتێك توركیا ئۆپەراسیۆنێكی بەناوی جوڵەی ئاشتی لە قوبرس ئەنجامدا خوێنێكی زۆر رژا ئەوەی ئێستاش هەیە كانی ئاو نیە كانی خوێنە، پێویستە توركیا بە گفتوگۆ كێشە لەگەل كوردەكانی سوریا چارەسەر بكات.
ئەو لێدوانە بەرپرسانی باڵای توركیای شۆك كردووە و لە یەكەم كاردانەوە فوئاد ئۆكتای جێگری سەرۆكی توركیا رایگەیاند ئەو لێدوانە خیانەتە لە خوێنی باب و باپیرانمان و بەزاندنی هێلی سوورە قبولی ناكەین. ئەنفقەرە هەولەكانی بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە سەرۆكی قوبرسی باكور دەستپێكردووە چونكە قوبرس بە پارێزگایەكی توركیا هەژمار دەكات.