ستاندەر
ڕامی عەبدولرەحمان بەرپرسی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆف ڕەخنەی توند لە دۆناڵد ترەمپ دەگرێت و دەڵێت مایەی پێکەنینە کاتێک سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت هێزەکانی سوریای دیموکرات داعشە گیراوەکانی ئازادکردوون وەکو زەختێک لە ئەمریکا بۆ ئەوەی دەستوەردان بکات، ئەمریکا دەستوەردان ناکات.
دەشڵێت ئەوانە تیرۆرستن کە ۳۰۰ هەزار هاوڵاتی عەفرینیان ئاوەرەکرد و ئێستاش نزیکی ۲٥۰ هەزار هاوڵاتیان ئاوەرەکردووە، تورکیا پێشینەی هەیە لە هاوکاریکردنی تیرۆر لە سوریا، و لەگەڵ ئەسەد هۆکارێک بوون بۆ هەرەسهێنانی سوریا.
ئەوە لەکاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو لەوانەیە کوردەکان خۆیان داعشەکان ئازاد بکەن بۆ ئەوەی ئێمە توشی شەڕ بکەنەوە