کورد فلیمێک بۆ نمایشکردن

لەلایەن ستاندار Posted on 370 جار بینراوە

ئارام مجید شەمێرانی

کورد لەوەتەی خودا دروستی کردوە و هەیە و هەین میللەتێکە،هەرجارەو بەناوێک و بەناونیشانێک دەکرێتە فلێمێک و بەجۆرێک و بەشێوەی فلیم و دراماو کورتە فلیم بەپێی قۆناغ و سەردەم بێبەزەییانە پەخش دەکرێت و (دووژمن)بینەرەکانیشی زۆر بێ ویژدانانەو زۆر بێباکانە سەیری دەکەن و چێژی لێوەردەگرن.
جارێک عەرەب دەمانکات بەفلیم و جارێک تورک دەمانکات بەدراماو جارێک فارس دەمانکات کورتە فلیم و جارێک بیانیەکان دەمانکەن بەفلیمی سینەمایی ئەوسەری دیار نیە،
جارێک عەرەب دەمانکاتە فلیمێک وێنەی کورد دەکات بەتێکدەر و گێرەشێوێن و تەنانەت هەناسەشمان پێ ڕەوانابینن.
جارێک تورک دەمانکاتە درامایەکی درێژ وێنەی کورد بەجۆرێک نمایش دەکات کورد تیرۆریستە و ئاسایشی وڵات تێکدەدات و وێنەی مرۆڤ بوونمان لێدادەڕنێت و بەتورکی چیایی و دزو جەردەو تیرۆرست ناومان دەبات.
جارێک فارس دەمانکاتە کورتە فلیمێک لەم کورتە فلیمەدا وێنەی کورد بەدژەدین و تێکدەر ناودەبات.
جارێک بیانیەکان زۆر بێ شەرمانە و بێڕەحمانە دەمانکەنە فلیمێکی سینەمایی کە وێنەی کورد بە نیوەمرۆڤ و تێنەگەشتوو و نمایشمان دەکەن نەک تەنها خۆمان بەڵکو ئاو و خاکیشمان هەڕاج و هەرزان فرۆش دەکەن.
خودایە سەیرەو زۆریش سەیر تۆ ئێمەت بەجوانترین مرۆڤ و دڵسافترین و دڵسۆزترین و بەوەفاترین مرۆڤ دوستکردووە کەچی بەناو برا موسوڵمانە (فارس و تورک و عەرەبەکان)مان هەرچی چەمکی ناشیرین و دوور لەمرۆڤایەتی و دوور لەدین و ژین هەیە دەیخەنە پاڵ کوردی برای دینیان.
ئاخر ئەوان نەک تەنها کوردبوونمان پێڕەوا نابینن بەڵکو موسوڵمانیەتی و ئیسلامیەتی و مرۆڤایەتی و ژیان و برایەتیشمان پێ ڕەوانابینن هەرجارەو بەناوێک و بەناونیشانێک دەمانکەن بەفلیمێک جارێک بەفلیمی تراژیدیاو جارێک بەفلیمی کۆمیدیاو بۆ جیهان نمایشمان دەکەن و خەڵاتی نێودەوڵەتیمان لەسەر وەردەگرن و چێژ لەپارچەپارچەکردنی ژن و منداڵی کورد وەردەگرن.
ئێمەی کورد برای موسوڵمانی ئەوانین کەچی ئەوان نەک تەنها سیاسەت بەڵکو دینەکەی خوداشمان بەهەڵە لەدژمان بەکاردێنن و هێرشمان دەکەنەسەر و خۆیان بەخودای سەردەم و بەخودای ئێمەش دەزانن و ماف و ژیان بۆ خۆیان بەڕەوا دەزانن و بۆ ئێمەی بەندەی خوداش ناڕەوا .

ئەوەتا (برا عەرەب)ەکان! کورد بەکافر و لەدین دەرچوو لەقەڵەم دەدەن و بەناوی دینی خوداوە هێرشمان دەکەنە سەرو سورەتی ئەنفالمان بۆ دەکەن بەناونیشانی (فلیمی ئەنفال)ی کورد، ئەوەی خودا پێی ناخۆشەو نەیەوێت بکرێت ئەوان پێمان دەکەن و سەرماڵمان حەڵاڵ دەکەن و لەم فلیمە تراژیدیایەدا بەزیندویی لەگۆڕمان دەنێن و ئاوێتەی خاکمان دەکەن و دەیانەوێت بەناڕەوا لەسەر زەوی خوا بمان سڕنەوە.

ئەوەتا (براتورک)ەکانیشمان! بەهەمان شێوە ئێمەی کوردی دڵسۆزی دین و خزمەتکاری ئیسلام، بەکافر و دەرچوو لەدین لەقەڵەم دەدەن و دێن بەناو خوداو دینەکەی خودا ماف بەخۆیان دەدەن و هێرش دەکەنە سەرمان و سورەتی فەتحمان بۆ دەکەن بەناونیشانی (درامای فەتح) و لەم درامایەدا ئەوەی دروستکەری مرۆڤایەتی نەیەوێت ئەوان دەیاناوێت و پێمان دەکەن، دین و ژینمان بۆ خۆیان حەڵاڵ دەکەن لەم درامایەدا هەم بەشێوەی تراژیدی و هەم بەشێوەی کۆمیدی دەمان سڕنەوەو دەمان سوتێنن و لەمرۆڤ بوون دەرمان دەکەن و خۆیان بەخاوەن خاک و ماڵ دەزان و ئێمەش بەمیوانێکی بێزراو.
دیسانەوە (برافارس)ەکانیش! هەمان سیاسەت و هەمان تێڕوانینیان هەیەو ڕۆژانە بەناوی دەرچون لەدین و تێکدەری ئاسایش (فلیمی سێدارە) نمایش دەکەن و ڕۆژانەو مانگانە چەندان گەنجی جوان و خێر لەخۆدیوی موسوڵمانی کورد لەسێدارە دەدەن بەپێشچاوی هاوڵاتی خۆیاناوە هەڵیان دەواسن و لەداریان دەدەن و چێژ لەو دیمەنە وەردەگرن.
لەوەش خراپتر(بیانی)ەکانیش کەخۆیان بەخاوەن پێدەری مافی مرۆڤ ومافی گەلان و ئازادی و یەکسانیەوە درێژە پێدەر و بینەری فلیمەترایژیدیایەکانن کەلەسەر کورد دەردەچێت و ئەوان بێباکان خەڵاتی وڵاتانی دەرهێنەر و جێبەجێکاری ئەم فلیمانە دەکەن،خەڵاتیان دەکەن بەوەی کە خاک و ماڵ و موڵک و کەلتور و مرۆڤی کوردیان پێشکەش دەکەن،واتە ئەمانیش پاڵپشتی مادی و مەعنەوی ئەوانن.
کەواتە ئێمەی کورد لەژێر دینە دەسکرد و سیاسەتە بەرژەوەندیەخوارەکانی ئەمان و دیموکراسیەکەی ئەوان، خەریکە کوردی موسوڵمان بستێک زەوی نەمێنێت بەئارامی و ئاسوودەیی تێدا بژی، چونکە ئەوان پێکەوە بۆ بەرژەوەندی خۆیان بوون بەبرا بەش و بوون بەخودای سەرزەوی خۆیان بەپێدەری ماف و ژیان دەزانن،ئەوەی دەکەوێتە ژێر بەرداشی ئاشای ئەوان کوردی زوڵم لێکراوەو وەک فلیمێکی نمایشکراو بینەری ڕووداوە جەرگ بڕەکانن بەسەر کوردی دێنن و لەسەر کورد بەرهەمی دێنن،مێژوو بۆی سەلماندوین ئەم ڕووداوانەی بەسەر کورد دێت زنجیرەیەکی لێک نەپچراوە لەلایە دوژمنەکانی کوردوە پیادەدەکرێت و هر سەردەمێک دوژمنێکمان بەناوێکەوە ئەڵقەیەک لەم فلیم و ڕووداوە تراژیدیایە تەواو دەکەن بۆ ئەوەی ئێمەی کورد لەسەر شانۆی سیاسی بسڕناوە.
ئێستا ئێمەی کورد لەنێو هەموو سیستەمە دەستکردەکانی سەر زەوی زۆر بێ دڵسۆز و بێ پشت و پەناین، جگە لەخودا هیچ دۆستێکمان نیە، دڵنیام خودامان بەسەو ڕۆژێک دێت بگەین بائاوات و دوژمنەکانم تەنها شەرمەزاریان بۆ بمێنێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.