ھەسەدە کەمتر لە (دەوڵەتی تورکیا و ھەرێم )پارەی لەلۆبیکردن بۆ سیاسەتەکانی خۆی لەواشتن سەرفکردووە..

لەلایەن ستاندار Posted on 246 جار بینراوە

دلشاد مه‌جید

نوێنەرایەتی ھەسەدە لەواشتن تائێستا کەمترین بڕی پاڕەیان لە ( تورکیاو ھەرێم) بۆ لۆبیکردنی سیاسەت و بەرنامەکانی خۆیان لەئەمریکا کردووە.. کەچی زۆرترین پیشتوانی خەڵک و سیاسەتمەدارو رۆژنامەنووس و کۆنگرێسمان و سیناتورەکان و ناوەند و دەزگا لێکۆلینەوەی ستراتیجیەکانی ئەمریکای بەدەست ھێناوە
بەگوێرەی دەزگای ..(Foreign Lobby Watch )کە دەزگایەکی ئەکادیمی ئەمریکایە، لێکۆڵینەوەو ئامار و داتا لەسەر لۆبیکردنی ووڵاتانی جیھان لە ئەمریکا بلاو دەکاتەوە..
لەئامارەکانی ئەودەزگایە بەم شێوەیە ڕێژەی ئەو پارانەی لەلایەن ھەرسێ لایەن لە ساڵەکانی ٢٠١٧ و ٢٠١٨ سەرفیان کردووە بەم شێوەیەیە..

▪️ھەسەدە لەساڵی ٢٠١٨ تەنیا ١١٢ ھەزار دۆلاری بۆ لۆبیکردن لەڕێگای کۆمپانیاکانی فشار لەئەمریکا سەرفکردووە..

▪️تورکیاش لەساڵی ٢٠١٧ وە تا ئێستا نزیکەی ١٢ ملیۆن ٣٠٠ ھەزار دۆلاری بۆ لۆبیکردن لەڕێگای ئەم نوێنەرانەی ( ھاڵک بانک و کۆمەڵەی ھەناردەی تورک و ئەنجومەنی کاری تورکی ئەمریکی.)لەگەل دوو کۆمپانیای گوشاری ئەمریکێ (Ballard Partners,Mercury Public Affairss), سەرفکردووە. ھەروەھا ئەمساڵ حکومەتی تورکیا گرێبەستێکی بە بەھای یەک ملیون و نیو دلاوری لەگەل کۆمپانیای (Greenberg Trauring)بۆ گۆشار ئیمزاکردووە.

▪️حکومەتی ھەرێمیش لەکاتی ڕیفراندۆمەکەی ساڵی ٢٠١٧وە تا ئێستا نزیکەی ٧ ملیۆن ٥٠٠ ھەزار دۆلاری بۆ لۆبیکردن داوەتە کۆمپانیاکانی گوشاری ئەمریکی ..
لەکاتی ریفراندۆمەکەش حکومەتی ھەرێم بەسەرپەرشتی( بۆل مانافۆرت) لێپسراوی ھەڵمەتەکانی سەرۆکایەتی دوناڵد ترامپ لەڕێگای کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی ( BGR).
ھەوڵی بەدەستھێنانی پشتگری لەئەمریکا دەدا.. لەو کاتەوە تا ئێستا ھەرێم مانگانە (٢٠) ھەزار دۆلار دەدات بە کۆمپانیای گربنیرگ بۆ گۆشار (Greenberg Trauring).

▪️جگەلەمانە ھۆتەلەکەی ترەمپ لەواشنتن جمەی دێ لە سەرۆکی ووڵاتان و وەفدە باڵاکانی ووڵاتانی جیھان، ھەمووشیان تەنیا بۆ مجامەلەکردنی ترەمپ شەوی ٧٠٠ دۆلار دەژمێرن..چونکە زۆربەی ئێوارەکان ترەمپ لەدوای دەوامی کۆشکی سپی دەچێتە ھوتێلەکەی..
دوای کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا، لەسوریا، پەردە لەسەر پەیوەندی و بەرژەوەندیە بازرگانیەکانی نێوان ترەمپ و تورکیا ھەڵدرایەوە.
سالی پار ترەمپ لەڕێگای مۆڵەت وەرگرتنی لەتورکیا بە بنیاتنانی تاوەری ھوتێلەکەی نزیکەی ١٠٠ ھەزار دۆلار تا ملیۆنێک دۆلاری، لە ڕێگەپێدانی تاوەری ھۆتێلەکانی ترەمپ لە ئەستەمبۆل دەست کەوتووە ..

ھەروەھا ھۆتێلی ترەمپ لەواشنتن، پارەیەکی باشی لە گۆنگرەو دانیشتنەکانی ئەنجومەنی کاری تورکی و ئەمریکی دەست دەکەوت. چەندین گۆنگرەی گەورەی تورکەکانی بە ئامادەبوونی گەورە بەرپرسانی تورک وەک وەزیری دارایی و حەزینەی تورک بیرات بەیرەق زاواکەی ئەردۆغان تیا کراوە..
ھەر لەم ھوتێلەی ترەمپیش لەواشنتن، لەکۆتایی مانگی ڕابردوو ئیلھام ئەحمەدی ھاوسەرۆکی ھەسەدە، چاوی بە ترەمپ کەوت..
▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️
بۆ لۆبیکردن لەواشنتن..؟

زۆربەی ووڵاتان و کۆمپانیا و گروپەکانی جیھان، کەبەرژەوەندیان لەگەل ئەمریکا ھەیە، لەڕێگای کۆمپانیاکانی گوشار ھەوڵدەدەن ، کە ئیدارەو دەزگاکانی ئەمریکا ڕەچاوی بەرژەوەندیەکانی ئەو ولات و کۆمپانیانە بکات..
کۆمپانیاکانی گوشاریش، لەلایەن چەندین پارێزەرو جەنەراڵ و سیاسی خانەنشین بەڕێوە دەچێ.. ئەم کۆمپانیانەی گوشار، بەسیاسیەکان و کۆنگرسمان و سیناتۆرەکان، دەڵێن ئەگەر ھەوڵ و تواناکانت لەبەرژەوەندی ئەو ووڵات و کۆمپانیانە بدەی، ئێمە لەھەڵبژاردنی داھاتوو، بەشێک لەبودجەی ھەڵمەت و پروپاگەندەکانی ھەڵبژاردنت دەگرینە ئەستۆ..
بەگوێرەی ئامار و داتای دەزگای (Foreign Lobby Watch) لەساڵی ٢٠١٧ ، نزیکەی ( ملیارێک و ٢٥٦ ملیۆن دۆلار) بۆ لۆبی کردن ھاتۆتە ناو ئەمریکا..بۆ نموونە کۆمپانیاکانی کوریای باشوور نزیکەی ١٠٠ ملیۆن دۆلاریان بۆ لۆبی کردن سەرفکردوە، حکومەتی کوریای باشوریش نزیکەی ٦٩ ملیۆن دۆلار) نمونەی دەیان ووڵاتی تر وەک( یابان، چین، قەتەر، سعودیە ئیسرائیل،رووسیا و ھتد)..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.